دوو یاریی پێشكۆتایی كەی دەكرێن؟

10:23 - 2023-04-03
وەرزش
239 جار خوێندراوەتەوە

چامپیۆنس لیگی كچانی یانەكانی ئەوروپا پێی نایە قۆناغی چوار گۆشەی زێڕین و دوو یاریی پێش كۆتاییەوە.
شەوانی چوارشەممەو پێنجشەممەی هەفتەی رابردوو، هەرچوار یارییەكەی گەڕانەوەی قۆناغی 8 یانەی ئەم خولە كران، تەواوی ئەنجامی یارییەكانی چوون و گەڕانەوەی یانەکان بەمشێوەیە بوون:
*بارسیلۆنا × رۆما (1-0)(5-1).
*ئەرسناڵ × بایرن مونشن              (0-1)(2-0).
*ڤۆڵڤسبۆرگ × پا. سانجێرمان  (1-0)(1-1).
*چێڵسی × ئۆڵۆمپیك لیۆن             (1-0)(1-2)(4-3 پەنالتی).
بەم ئەنجامانە هەرچوار یانەی (بارسیلۆنا، ئەرسناڵ، ڤۆڵڤسبۆرگ و چێڵسی) بۆ دوویاریی پێشكۆتایی و قۆناغی چوارگۆشەی زێڕین سەركەوتن و دوویاریی پێشكۆتایش بەمشێوەیە دەكرێن:
شەممە 22/4/2023
*چێڵسی × بارسیلۆنا - سەعات             9 ی شەو.
*ڤۆڵڤسبۆرگ × ئەرسناڵ - سەعات       9 ی شەو.
رۆژی شەممە 29/4 - یش یارییەكانی گەڕانەوە لەیاریگای یانەكانی لای چەپ دكرێن و براوە لە هەردوو یاریی چوون و گەڕانەوە دەگەنە یاریی كۆتایی كە ئەمیش رۆژی شەممە 3/6/2023 لە یاریگای فیلیپس – ی تایبەت بە یانەی ئایندهۆڤن-ی هۆڵەندا دەكرێت.

#ســتادیـۆم

بابەتە پەیوەندیدارەکان