سه‌رۆكايه‌تيى
هه‌رێمى كوردستان سه‌ركۆنه‌ى ئه‌و رووداوه‌ى فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تيى سلێمانى
ده‌كات كه ئێوارى دوێنێ 7ى نيسان روويدا. نيگه‌رانين له‌و ئاڵۆزييانه‌ى كه به‌دوايدا
هاتن.
له كاتێكدا
داوا له لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كان ده‌كه‌ین ئه‌ركى خۆيان جێبه‌جێ بكه‌ن بۆ لێكۆڵينه‌وه
له سه‌رچاوه و هۆكارى ڕووداوه‌كه، پێويسته هه‌موو لايه‌ك دان به خۆيان‌دا
بگرن و به شێوازێكى دروست مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ رووداوه‌كه و لێكه‌وته‌كانيدا بكه‌ن و
له‌برى تۆمه‌تبه‌خشينه‌وه، هه‌نگاو بنرێت بۆ نه‌هێشتنى هۆكاره‌كانى.
سه‌رجه‌م هاووڵاتييانى
كوردستان، به‌تايبه‌تى شارى خۆشه‌ويستى سلێمانى دڵنياده‌كه‌ينه‌وه كه پاراستنى
ئاسايش و سه‌قامگيرى و ژيان و گوزه‌رانيان، ئه‌ركى له پێشينه‌ى دامه‌زراوه‌كانى
هه‌رێمى كوردستانه و رێگه‌نادرێت به‌هيچ پاساوێك بكه‌ونه مه‌ترسييه‌وه.
سه‌رۆكايه‌تيى
هه‌رێمى كوردستان
2023/4/8