ئێمه‌ی هه‌رزه‌كارو گه‌نجی ئه‌وێ رۆژێ له دوای راپه‌ڕین دونیایه‌ك هیواو ویستمان له‌ناخدا كۆكردبۆوه تا بتوانین له ئاسته جیاجیاكاندا خزمه‌تێك به‌گه‌ل ونیشتمان بكه‌ین، به‌ڵام به‌داخه‌وه دووبه‌ره‌كی به‌رۆكی گه‌نجی كوردیان گرت و ئاگری شه‌ڕی ناوخۆ به‌گه‌نج جۆشدراو بووه سوته‌مه‌نیی ئه‌و شه‌ڕه.
یه‌كێك له‌وگه‌نجه جوان و نیشتمانپه‌روه‌رانه‌ی ده‌ڤه‌ری ته‌قته‌ق كه له خانه‌واده‌یه‌كی پێشمه‌رگه و شه‌هیدبه‌خش چاوی بۆ ژیان هه‌ڵێناوه ئه‌ویش شه‌هید سه‌ڵاح ریشه‌یه، كه بنه‌ماڵه‌كه‌ی خاوه‌نی 12 شه‌هیده.
شه‌هید سه‌ڵاح پێشمه‌رگه‌یه‌كی به‌ئه‌مه‌ك و وه‌فاداربوو به‌رامبه‌رخاك و شۆڕش، له ده‌ستپێكی راپه‌ڕینه مه‌زنه‌كه‌ی ساڵی 1991 په‌یوه‌ندیكرد به هێزی پێشمه‌رگه‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌وه، ئازایانه به‌شداریی له رزگاركردنی شاروشارۆچكه‌كانی كوردستان كرد به كه‌ركوكی قودسی كوردستانیشه‌وه.
به‌ڵام به‌داخه‌وه، ئه‌ویش بووه سوته‌مه‌نیی شه‌ڕی ناوخۆ‌و له رۆژی 22/2/1995 له میحوه‌ری سێبه‌ردان گه‌یشته كاروانی نه‌مران.
ژیانامه‌كه‌ی
شه‌هید سه‌ڵاح سه‌لام ساڵح حه‌مه‌د ناسراو به سه‌ڵاح ریشه، له دایكبووی ساڵی 1971ی
گوندی ئیلنجاغی ناحیه‌ی ته‌قته‌ق، قه‌زای كۆیه.
له راپه‌ڕینی ساڵی 1991 بووه به پێشمه‌رگه و به‌شداریی رزگاركردنی شاری كۆیه‌و هه‌ولێرو دیبه‌گه و كه‌ركوكی كردووه.
ساڵی 1994 له به‌تالیۆنی سێی زورگه‌زراوه‌وه گواستراوه‌ته‌وه بۆ له‌شكری چوار.
له زۆربه‌ی شه‌ڕه‌كانی به‌رگریی له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌شداری كردووه و پێشمه‌رگه‌و فه‌رمانده‌یه‌كی ئازا‌و چاونه‌ترس بووه و دوا پله‌شی فه‌رمانده‌ی كه‌رت بووه.
رۆژی 22/2/1995
رۆژی 22/2/1995 له میحوه‌ری سێبه‌ردان شه‌هیدكرا.
حه‌یده‌ر مه‌نتك