ئەمڕۆ ماستەرزی مۆنتیكارلۆیە

11:23 - 2023-04-10
وەرزش
270 جار خوێندراوەتەوە

ماستەرز و گراندسلامەكانی تێنسی سەرزەوی ئەمساڵ دەستیانپێكردووە و هەرمانگەی گراندسلام یان ماستەرزێك دەكرێت، ئەوەتا گراند سلامی ئوستورالیا ئۆپن و هەردوو ماستەرزی ئیندیانا وێڵز و مەیامی لە ئەمریكا كۆتاییانهات،  ئەمڕۆ دووشەممە 10/4/2023 سێیەمین ماستەرزی ئەمساڵ كە ماستەرزی مۆنتیكارلۆیە دەستپێدەكات.
ساڵانە 9 ماستەرز و 4 گراند سلام بەڕێوە دەچن، یەكەم گراند سلام سەرەتای ساڵ لە ئوستورالیا كرا، لە كچاندا ئارینا سابالینكای بیلۆ روسی و لە كوڕاندا نۆڤاك جۆكۆڤی سربی بوون بە پاڵەوانی ئەم گراند سلامە.
دواتر مانگی مارسی رابردوو دەست كرا بە ماستەرزەكان، هەر ئەو مانگە دوو ماستەرز لە ئەمریكا كۆتاییانهات، ئەنجامی یاریی كۆتایی كوڕان و كچانی هەردوو ماستەرزەكە بەمشێوەیە بوون:

ئیندیانا وێڵز

كچان
*ئیلینا رایباكینا-كازاخستان×ئارینا سابالینكا-بیلۆ روسیا(2-0).

كوڕان
*كارلۆس ئەلكاراز-ئیسپانبا× دانیال میدڤیدیێڤ-روسیا(2-0).

مەیامی
*دانیال میدڤیدیێڤ-روسیا×جانیك سینەر-ئیالیا(2-0).

كچان
*پیترا كفیتۆڤا-چیك × ئالینا رایباكینا-كازاخستان(2-0).

مۆنتیكارلۆ
ئەمڕۆ دووشەممە 10/4/2023 سێیەمین ماستەرزی ئەمساڵ دەستپێدەكات كە ماستەرزی مۆنتیكارلۆیە، تا رۆژی 17/4 بەردەوام دەبێت، ئەم ماستەرزە تایبەتە بە كوڕان، ساڵی پار یاریی كۆتاییەكەی بەمشێوەیەی لای خوارەوە بووە كە رۆژی 17/4/2022 كراوە:
*ستیڤانۆس تیستیباس –یۆنان×ئەلیخاندرۆ داڤیدۆڤیچ-ئیسپانیا (2-0).

#ســتادیـۆم

بابەتە پەیوەندیدارەکان