خولی نایابی بالەی یانەكانی عیراق پێی ناوەتە هەستیارترین قۆناغییەوە و ئێستا یارییەكانی قۆناغی چوارگۆشەی زێڕینی بەڕێوەدەچن.
یارییەكانی ئەم قۆناغە بە سیستمی گردبوونەوە بەڕێوەدەچن، گردبوونەوەی یەكەمیان لەبەسرە و لە هۆڵی داخراوی زوبێری ئەو شارە بەڕێوە چوو، ئەمڕۆش دووشەممە 10/4/2023 گردبوونەوەی دووەم لە سلێمانی و لە هۆڵی داخراوی یانەی پێشمەرگەی سلێمانی بەڕێوەدەچێت.
خشتەی دانراو بۆ یارییەكانی ئەم گردبوونەوەیە بەمشێوەیەی لای خوارەوەیە
دووشەممە 10/4/2023
*گا. باشوور × هەولێر-سەعات 9 ی شەو.
*پ.سلێمانی×شورتە-سەعات 11 ی شەو.
چوار شەممە 12/4/2023
*پ.سلێمانی×هەولێر-سەعات 9 ی شەو.
*شورتە×گا. باشوور – سەعات 11 ی شەو.
پێنجشەممە 13/4/2023
*شورتە×هەولێر-سەعات 9 ی شەو.
*گا.باشوور×پ.سلێمانی-سەعات 11 ی شەو.
تیپی چوار یانەی عیراق بۆ ئەم قۆناغە گرنگ و هەستیارە سەركەوتوون، ئەوانیش تیپی یانەكانی (پێشمەرگەی سلێمانی، هەولێر، شورتەی بەغدا و
گازی باشووری بەسرە) یە، یارییەكانی گردبوونەوی یەكەم رۆژی 31/3 دەستیپێكردوو شەوی یەكشەممەی رابردوو 2/4 دوا جەولەی یارییەكانی بەڕێوە چوون.
تیپی یانەی پێشمەرگەی سلێمانی یەكەم یاریی لە شورتەی بەغدا بردەوە، دووەم یاریشی لە هەولێر بردەوە، بەڵام لە سێیەم یاریدا بە گازی باشوور دۆڕا.
تەواوی ئەنجامی یارییەكانی ئەم گردبوونەوەیە بەمشێوەیە بوون:
هەینی 31/3
*پ.سلێمانی×شورتە (3-2).
*هەولێر×گا.باشوور (3-2).
شەممە 1/4
*پ.سلێمانی×هەولێر (3-2).
*شورتە×گا.باشوور (3-2).
یەكشەممە 2/4
*شورتە×هەولێر (2-3).
*پ.سلێمانی×گا.باشوور(1-3).
بەتەواو بوونی ئەم یارییانەی گردبوونەوەی یەكەمی قۆناغی چوارگۆشەی زێڕینی خولەكە، كۆی ئەویارییانەی ئەم چوار تیپە لە سەرەتای خولەكەوە تائێستا كردویانە بە یارییەكانی گردبوونەوەی یەكەمی قۆناغی چوارگۆشەی زێڕینیشەوە، هەریەكەو 17 یاریی كردووە.
بەرلەوەی یارییەكانی گردبوونەوەی دووەم دەستپێبكات، گازی باشوور بەو بردنەوەیەی لە پێشمەرگەی سلێمانی توانی بچێتەوەو پێشەنگی ریزبەندیی و بە 39 خاڵ لووتكەی گرتووە، شورتە دووەم و پێشمەرگە سێیەم و هەولێر چوارەمی ریزبەندییە بەمشێوەیە:
1-گا.باشوور (17یاری)(13ب، 4د) (40 خاڵ).
2-شورتە (17یاری)(13ب، 4د) (38 خاڵ).
3-پ.سلێمانی (17یاری) (12ب،5د) (33 خاڵ).
4-هەولێر (17یاری)(10ب،7 د) (29 خاڵ).