تۆپی دەستی ئەوروپا

11:37 - 2023-04-10
وەرزش
358 جار خوێندراوەتەوە

تیشكۆ

چامپیۆنس لیگی تۆپی دەستی یانەكانی ئەوروپا قۆناغی گروپەكان و پلەی ئۆفیشی تێپەڕاند و ئێستا پێی ناوەتە قۆناغی چارەكی كۆتاییەوە.
یانە بەشدارەكانی قۆناغی گروپەكان 16 یانە بوون، بەسەر دوو گروپدا دابەشكرابوون، یەكەم و دووەمی هەردوو گروپەكە راستەوخۆ بۆ قۆناغی چارەكی كۆتایی سەركەوتن ئەوانیش ئەم یانانە بوون:
*گروپی یەكەم (پاریس سانجێرمان و ماگدسیۆرگی ئەڵمانی).
*گروپی دووەم (بارسیلۆنا و ڤیڤ كیلسی پۆڵەندی).
ئەم چوار یانەیە راستەوخۆ گەیشتوونەتە قۆناغی 8 یانەو چارەكی كۆتایی.
هەرچی سێیەم تا شەشەمی گروپەكانیشە بەشداریی یارییەكانی پلەی ئۆف و یارییە بەراییەكانیان كرد و ئەو چوار یارییەش كران و تەواوی ئەنجامی یارییەكانی چوون و گەڕانەوەكانی نێوانیان بەمشێوەیە بوون:
1-ڤیسپریم(هەنگاریا)×پیگ سیگید  (هەنگاریا) (38-33) (36-26).
2-ڤیسلاپلۆگ(پۆڵەندا)×نانت(فەرەنسا) (32-32)(25-25)(5-4).
3-گۆدمی(دانیمارك)×ئەلبۆرگ(دانیمارك)(28-30)(32-24).
4-دینامۆ بوخاریست(رۆمانیا)×كێڵ (ئەڵمانیا)(28-41)(32-31).
یارییەكانی چوونی ئەم قۆناغە رۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممە 22 و 23/3 و یارییەكانی گەڕانەوەش 29 و 30/3 بە سیستیمی چوون و گەڕانەوە كران و براوەكانیان(ڤیسپریم، ڤیسلاپلۆگ،ئەلبۆرگ،كێڵ) گەیشتنە قۆناغی چارەكی كۆتایی.
 براوەكان لە قۆناغی پلەی ئۆفەوە كە گەیشتونەتە قۆتاغی 8 یانە بەمشێوەیە لەگەڵ یەكەم و دووەمی گروپەكان یارییكانی قۆناغی 8 یانە دەكەن:
*ئیندۆستریا كیلیس× تیلیكۆم ڤیسپریم.
*ماگدبۆرگ         ×      ڤیسلا برۆگ.
*بارسیلۆنا           ×            گۆدمی.
*پاریس سانجێرمان ×              كیل.
ئەم چوار یارییەش رۆژانی10 و 11 و 17 و 18 /5/2023 دەكرێن و چوار یانەی قۆناغی چوار گۆشەی زێڕین دەردەكەون

#ســتادیـۆم

بابەتە پەیوەندیدارەکان