هەندرێن خۆشناو

كاریكاتێرستێك لەنێو خەڵاتە جیهانییەكاندا

09:18 - 2022-04-23
کەلتور
1580 جار خوێندراوەتەوە

به‌ختیار سه‌عید
كاتێك تایبەتمەندییە جیاوازەكان كۆدەبنەوە لە كەسایەتییەكدا ئەوە بەرهەمەكانیش هەمەچەشن دەبن و دنیا رەنگاورەنگتر دەبێت، ئەو دەمەی كەسێك رۆژنامەنووس و وەرگێڕ و فۆتۆگرافەر و شێوەكار و كاریكاتێرست  دەبێت ئەوە بەشدارییەكانی لە رووی ژمارەو جۆریشەوە فراوان و دەوڵەمەندە.

(هەندرێن خۆشناو)  ئەو هونەرمەندە فرە بەهرەیەیە كە توانیوێتی دەستڕەنگینی خۆی لە بوارە جیاوازەكاندا كاریكردووەو توانیوێتی لە سنوری شاری هەولێرو باشوری كوردستان بپەڕێتەوە بۆ وڵاتانی دەورو بەرو پاشان بۆ وڵاتە نێوبانگەكانی هونەری كاریكاتێر لەم پەڕی دنیاوە بۆ ئەوپەڕی دنیا، لەهەمانكاتدا لەهەموو پیشانگەو دیدارە كاریكاتێرەكانی ناو باشوری كوردستان بەشداری هەیە، ئەو بەتەنها كاریكاتێرستێك نەبووە، بەڵكو نووسەرێكی چالاكی ئەو بوارەشە، هەروەها لە قەیرانە جیاوازەكانی ناو وڵات و جیهان هەر لە سیاسەت و كۆمەڵایەتی و ژینگەیی و زۆر بواری تر بەرهەم و خەڵاتی بردۆتەوە.
هونەرمەند لە قەیرانێكی وەكو قەیرانی كۆرۆنادا درێژەی بە چالاكییەكانی دەداو لەجیاتی كردنەوەی پیشانگەكانی لەناو هۆڵەكاندا ئەو لەرێگای ئینتەرنێتەوە پیشانگەی دەكردەوە بە كارەكانی كە تایبەت بوون بەو قەیرانە گەورەیەی مرۆڤایەتی تووشی هاتوون كاری كردووەو جارێكی تر چالاك بوونی ئەو هونەرمەندە نیشان دەدات كە قەیرانە جیاوازەكان نەیتوانیووە كارەكانی پێ كەم بكاتەوە، بەڵكو توانیوێتی دەقاودەق پڕ بەپڕی ئەو قەیرانە بەرهەمی هەبێت.
هەندرێن یەكەمین بەرهەمی كاریكاتێری خۆی لەرێگای  رۆژنامەی (ئاڵای ئازادی)ەوە لە 
یەکەم کاریکاتێری خۆی لە رۆژنامە کوردییەکان لە ساڵی 1994 بڵاوکردۆتەوە، هەروەها یەکەم کاریکاتێریستی شاری هەولێرە کە وێنەی سەدامی دیکتاتۆری عیراق بە کاریکاتێر کێشابێ و لە رۆژنامەکاندا بڵاوکرابێتەوە، بۆ نمونە لە 07-09-1995 لە ژمارە (1081) رۆژنامەی (کوردستانی نوێ) بڵاوکراوەتەوە،
یەکەم کاریکاتێریستی کوردستانە کە ببێ بە ئەندام لە کۆمەڵەی نێودەوڵەتی هونەرمەندانی کاریکاتیریست لە 2010، هەربۆیە هەموو ئەو تایبەتمەندیانە ئەوە نیشان دەدات كە ئەم كاریكاتێرستە بە بەرهەمە بەردەوامەكانی خۆی سەلماندووەو ئێستا یەكێكە لەو كاریكاتێرستانەی باشوری كوردستان كە زۆرترین بەشداری پیشانگەو فیستیڤاڵی كاریكاتێری هەیە لەسەر ئاستی جیهان.
بەردەوامیش ئامادەیی هەبووە لەبەشدارییە بەردەوامەكانی ناوەندی 7 رەنگە هەر لە یەكەم و دووەم دیداری كارتۆنی نێودەوڵەتی كوردی و ئەو پیشانگەیانەی بۆ ژینگەو  بوارە جیاوازەكان كراوەتەوە بەرهەمەكانی یەكێك بوون لەبەرهەمە بەرچاوەكان.


بیۆگرافیای هەندرێن خۆشناو
 -1 1969 لەشاری هەولێر لەدایكبووە.
-2دەرچووی کۆلیجی زانستەکان - زانکۆی سەلاحەدین-ە.
هونەری شێوەکاریپێشانگەی تایبەت
 - 1986 پیشانگەی یەکەمی تایبەتی کاریکاتێری - هەولێر.
- 1986 پیشانگەی یەکەمی تایبەتی شێوەکاری - هەولێر.
- 1986 - 1992 بەشداری (6) پیشانگەی هاوبەشی شێوەكاریدا كردووە لەشاری هەولێر.
  - 1986 پیشانگەی یەکەمی تایبەتی کاریکاتێریی لە هەولێر.
  - 2009  پیشانگەی دووەمی تایبەتی کاریکاتێریی لە یادی ئەنفال لە هەولێر.
- 2013  پیشانگەی سێیەمی تایبەتی کاریکاتێریی بە هاوکاری کۆمەڵەی هونەرەجوانەکانی کورد لە گەلەری شانەدەر- هەولێر.
 1987- 2022-   بەشداریکردووە زیاتر لە (100)  پێشانگەی هاوبەشی کاریکاتێریی لەناوەوەو دەرەوەی كوردستان لەوانە (ئیسپانیا، بەریتانیا، میسر، توركیا، بەلجیكا، مەكسیك، بۆسنیا،  سربیا، ئێران، ئەمریكا، سوریا، مەسەدۆنیان، ئەڵمانیا، كەنەدا، هندستان، رۆمانیا، ئەردەن، ....هتد).
 -بە كاریكاتێرو نووسینەكانی بەشداریكردووە لە رۆژنامەو گۆڤارەكانی (مەلا مەشهور، پەلکە زێڕینە، سەروەریی یاسا،  دەنگی میللەت، گەپ، میدیا،  بەدرخان ،  هەرێمی کوردستان،  تەنزوێنە، رووناز).
-(ئەندامی کارای فیدراسیۆنی رۆژنامەنووسانی نێودەوڵەتییە (IFJ)، ئەندامی کارای سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستانە، ئەندامی کارای سەندیکای هونەرمەندانی کوردستانە، ئەندامی کارای کۆمەڵەی وێنەگرانی کوردستانە، ئەندامی کارای کۆمەڵەی نێودەوڵەتی هونەرمەندانی کاریکاتیریستە(ISCA) (وڵاتە یەکگرتووەکان).
-خاوەنی 3 چاپكراوە بەناوەكانی (خەندە سیاسیەکان)2008، (پێکەنینە تاڵەکان)2010، (خەرمانەی تەمەن) 2012.


بابەتە پەیوەندیدارەکان