روونكردنە‌وە‌یە‌ك لە‌ بە‌ڕێوە‌بە‌رایە‌تیی گشتیی بانكی ناوە‌ندی هە‌رێم / سلێمانی-یەوە

08:49 - 2022-03-14
کوردستان
486 جار خوێندراوەتەوە

بە‌پێویستمان زانی بۆ هە‌موولایە‌كی روونبكە‌ینە‌وە‌ كە‌؛ ماوە‌یە‌كە‌ هە‌ڵمە‌تێكی چە‌واشە‌كارانە هە‌یە‌ لە ‌دژی سلێمانی و بە‌تایبە‌ت پرسی داهاتی ناوخۆی سلێمانی كە ‌روونە‌ ئە‌و هە‌ڵمە‌تە‌ لە ‌دە‌رهاویشتە‌ی سیاسییە‌وە‌ سە‌رچاوە‌ی گرتووە‌ و زانیاری نادروست بڵاودە‌كە‌نە‌وە‌ بە‌مە‌بە‌ستی چە‌واشە‌كردنی خە‌ڵك.

بۆ رە‌تكردنە‌وە‌ی ئە‌و قسە‌ و قسە‌ڵۆكانە‌، ئێمە‌ بڕیارماندا بە‌ بە‌ڵگە‌ و ژمارە‌ وەڵامبدە‌ینە‌وە‌ بۆ سە‌لماندنی راستیی قسە‌كانی ئێمە‌ و درۆی ئە‌وان:
یە‌كە‌م: هە‌موو مانگێك لە ‌داهاتی ناوخۆی سلێمانی، ئە‌و بڕە‌ پارە‌یە‌ دابین كراوە‌ كە‌ وە‌زارە‌تی دارایی و ئابووری دیاریكردووە‌ بۆ تە‌واوكردنی بودجە‌ی مووچە‌. لە‌و خشتە‌یە‌ی كە‌ بڵاوكراوە‌تە‌وە‌ بە ‌ژمارە‌ روونتركراوەتە‌وە‌.
دووە‌م: تە‌نها بۆ 11 مانگی ساڵی 2021 لە ‌داهاتی ناوخۆی سلێمانی، بڕی یە‌ك تریلیۆن و 107 ملیار دینار دابینكراوە‌ بۆ پێدانی مووچە‌.


سێیە‌م: بۆ مووچە‌ی مانگی 12ی 2021 كە‌ لە‌مانگی 1ی 2022 دابە‌شكراوە‌، لە ‌داهاتی ناوخۆی سلێمانی بڕی 75 ملیار و 681 ملیۆن دینار دابینكراوە‌.
چوارە‌م: جگە‌ لە‌و پارانەی كە‌ ئاماژە‌ی پێدراوە‌‌، ئە‌و بڕە‌ پارە‌یە‌ش كە‌ لە‌ داهاتی سلێمانییە‌وە‌ دە‌چێتە‌وە‌ ‌بۆ هە‌ولێر، بە‌شە‌كە‌ی تری داهاتی كۆكراوە‌ی ناوخۆی سلێمانی، بۆ خە‌رجییە‌كانی دامودە‌زگا حكومییە‌كان تە‌رخاندە‌كرێتە‌وە‌ و خە‌رج دە‌كرێتە‌وە‌.
پێنجە‌م: هە‌موو ئە‌و پارانە‌ی كە ‌دێنە‌ بانكە‌كانی سلێمانی، بە ‌رێكاری یاسایی و ئیداریی خۆیان جووڵە‌یان پێدە‌كرێت، لە ‌دە‌رە‌وە‌ی یاسا هیچ شتێك نە‌كراوە‌ و ناكرێت.
شە‌شە‌م: ئە‌و بە‌ڕێزانە‌ی كە‌ قسە‌ی ناڕاست دە‌كە‌ن لە‌سە‌ر بانكە‌كانی سلێمانی، با بفە‌رموون یە‌ك بە‌ڵگە‌ بخە‌نە‌ڕوو، ئێمە‌ دڵنیاین كە‌ هیچیان پێنییە‌ و ناتوانن قسە‌كانیان بسە‌لمێنن.
حە‌وتە‌م: رە‌تیدە‌كە‌ینە‌وە‌ كە ‌هیچ بڕە‌ پارە‌یە‌ك دیارنە‌مابێت یاخود پارە‌ی مووچە‌ درابێت بە‌ شتی تر.

لە‌گە‌ڵ رێزدا
بە‌ڕێوە‌بە‌رایە‌تیی گشتیی بانكی ناوە‌ندیی هە‌رێم/سلێمانی

#مووچە‌

بابەتە پەیوەندیدارەکان