تێنسی سەرمێز لە پاركی ئازادیی دانرا و یاریكردن بێبەرامبەرە

04:08 - 2023-04-16
وەرزش
610 جار خوێندراوەتەوە

‎بەڕێوەبەرایەتی وەرزشی سلێمانی لە بیرۆكەیەكی نوێدا پڕۆژەی تێنسی سەرمێز لە شوێنە گشتییەكان لەناو پاركەكان جێبەجێدەكات، ئەمڕۆش لەپاركی ئازادی یەكەمین (مێز)ی جێگیری تێنسی سەرمێز دانرا.

‎ئەو مێزی تێنسانە بەكوالێتییەكی بەرز دروستكراون، كە بەرگەی سەرما و گەرما بۆ ماوەیەكی زۆر دەگرن، یاری كردنیش لەسەر مێزەكان بێبەرامبەرە، بڕیارە لەداهاتوویەكی نزیكدا چەند دانەیەكی تر لە تێنسی سەرمێز دروستبكرێت.
  
سەرچاوە: بەڕێوەبەرایەتی وەرزشی سلێمانی






بابەتە پەیوەندیدارەکان