ماستەرز و گراندسلامەكانی تێنسی سەرزەوی ئەمساڵ بەردەوامن و چەند گراند سلام و ماستەرزێك كراون، ئەوەتا گراند سلامی ئوستورالیا ئۆپن و هەردوو ماستەرزی ئیندیانا وێڵز مەیامی لە ئەمریكا كۆتاییانهات، رۆژی دووشەممە 10/4/2023 سێیەمین ماستەرزی ئەمساڵ كە ماستەرزی مۆنتیكارلۆ دەستیپێكرد و ئەمڕۆ دووشەممە كۆتاییدێت.
مۆنتیكارلۆ
رۆژی دووشەممە 10/4/2023 سێیەمین ماستەرزی ئەمساڵ دەستیپێكرد كە ماستەرزی مۆنتیكارلۆ بوو، تا ئەمڕۆ دووشەممە17/4 بەردەوام دەبێت، ئەم ماستەرزە تایبەت بوو بە كوڕان، ساڵی پار ستیڤانۆس تیستیباس –یۆنان 2-0 لە ئەلیخاندرۆ داڤیدۆڤیچ-ئیسپانیا ی بردەوە و یاریەكەش رۆژی 17/4/2022 كراوە، ئەمساڵیش ئەم ماستەرزە گەیشتۆتە یاریی كۆتایی و دەبێت ئەمڕۆ دووشەممە 17/4 یاریی كۆتاییەكەی بكرێت.
لە یارییەكانی قۆناغی 8 یاریزاندیا دانیال میدڤیدییڤی روسی بەدەستی هۆلەر رۆنی دانیماركی كرایە دەرەوە، میدڤیدیڤی روسی لە قۆناغی پێشترا توانیبووی ئەلیكسەندەر زڤریڤی ئەڵمانی بكاتە دەرەوە، بەڵام لەم قۆناغە نوێیەدا ماڵئاوایی كرد.
دوو یاریی پێشكۆتایی رۆژی شەممە 15/4 كران و ئەنجامەكانیان بەمشێوەیە بوون:
*ئەندرییە رۆبۆلیڤ-روسیا(2)×(1)تایلۆر فریتز-ئەمریكا.
*جاك سینەر-ئیتاڵیا(1)×(2)هۆلگەر رۆن-دانیمارك.
بەمشێوەیە رۆبۆلیڤ رۆن و یاریی كۆتایی ماستەرزی مۆنتیكارلۆ دەكەن.
ساڵانە 9 ماستەرز و 4 گراند سلام بەڕێوە دەچن، یەكەم گراند سلام مانگی كانونی دووەمی ئەمساڵ لە ئوستورالیا كرا، لە كچاندا ئارینا سابالینكای بیلۆ روسی و لە كوڕاندا نۆڤاك جۆكۆڤی سربی بوون بە پاڵەوانی ئەم گراند سلامە.
مانگی مارسی رابردووش دەست كرا بە ماستەرزەكان، هەر ئەو مانگە دوو ماستەرز لە ئەمریكا كران و كۆتاییانهات، ئەنجامی یاریی كۆتایی كوڕان و كچانی هەردوو ماستەرزەكە بەمشێوەیە بوون:
ئیندیانا وێڵز
كچان
*ئیلینا رایباكینا-كازاخستان× ئارینا سابالینكا-بیلۆ روسیا(2-0).
كوڕان
*كارلۆس ئەلكاراز-ئیسپانبا× دانیال میدڤیدیێڤ-روسیا(2-0).
مەیامی
كوڕان
*دانیال میدڤیدیێڤ-روسیا×جانیك سینەر-ئیالیا(2-0).
كچان
*پیترا كفیتۆڤا-چیك×ئالینا رایباكینا-كازاخستان(2-0).