ئەمڕۆ دووشەممە یارییەكانی هەفتەی 24 ی خولی نایابی تۆپی پێی یانەكانی عیراق بە یاریی قاسم و سەناعە دەستپێدەكەن، پاشان سبەی سێشەممەو دووسبەی چوار شەممە چەند یارییەكی تری ئەم هەفتەیە دەكرێن و رۆژی پێنجشەممە 20/4 كۆتایی بە یارییەكانی ئەم هەفتەیە دێت، تیپی یانەی نەورۆز لە بەغدا دەبێتە میوانی زەورا و هەولێریش میوانداریی لە دهۆك دەكات.
یارییە گرنگەكانی ئەم هەفتەیە
سێشەممە 18/4
*نەجەف×زاخۆ.
چوار شەممە 19/4
*زەورا×نەورۆز.
هەولێر×دهۆك.
*نەفتی وەسەت×شورتە.
پێنجشەممە 20/4
*قووەجەوی×نەفتی میسان.
هەفتەی پێشوو ئەم خولە هەفتەی 23ی یارییەكانی تێپەڕاند و پێی ناوەتە 24 – ەمین هەفتەی یارییەكانییەوە.
لە هەفتەی 23 ی خولەكەدا، تیپی یانەی نەورۆزی شاری سلێمانی لە یارییەكی گرنگدا كە لە یاریگای سلێمانی كرا، سەركەوتنێكی باشی تۆماركرد و توانی 2-1 لە لە تیپی یانەی زاخۆ بباتەوە، كلاودی دی سۆزای بەرازیلی كە بەمارادۆنا ناسراوە، هەردوو گۆڵەكەی نەورۆزی لە دەقیقەكانی 44 و 53 دا بۆ نەورۆز كرد، بەم بردنەوەیە نەورۆز باشتر شوێنی خۆی لە ناوەندی ریزبەندیی خولەكەدا گرتووەو ئێستا دەیەمی ریزبەندییە و خاوەنی 32 خاڵە.
سەبارەت بە هەردوو یانەكەی پێشەنگی ریزبەندییش، شورتە سودی زۆری لە دۆڕاندنی قووە جەوی وەرگرت و ئەو دیارییەی نەوتی میسان پێشكەشی شورتەی كرد دیارییەكی بەنرخ بوو بەوەی نەوتی میسان پاش ئەوەی توانی 3-2 لە قووە جەوی بباتەوە، شورتەش توانی 1-0 لە نەفت بباتەوە، بەم بردنەوەیەی شورتە بەجیاوازی یەك خاڵ توانی بچێتە لووتكەی ریزبەندیی و جەویش بۆ پلەی دووەم دابەزیوە.
ئێستا ریزبەندیی یەكەم تا پێنجەمی ئەم خولە بەمشێوەیەیە:
-1 شورتە (23 یاری) (48خاڵ).
-2قووەجەوی(23 یاری) (47خاڵ).
-3 كارەبا (23 یاری) (45خاڵ).
-4 زەورا (23 یاری) (44خاڵ).
-5 تەڵەبە (23 یاری) (39خاڵ).