شه‌هید فواد موسلیح ساڵح محه‌مه‌د ناسراو به فوادی مه‌لا موسلیم، ساڵی 1955 له گوندی (ئیله‌ڵڵا)ی سنووری كۆیه له دایكبووه و له هۆزی مه‌لازاده‌یه، ده‌رچووی قۆناغی ناوه‌ندییه.
پێشمه‌رگه‌ی شۆڕشی ئه‌یلولبوو تا نسكۆی 1975، دوای دامه‌زراندنی ی.ن.ك له ئێرانه‌وه ده‌چێته سوریا و به‌شه‌خسی په‌یوه‌ندی به سه‌رۆك مام جه‌لاله‌وه ده‌كات.
گه‌نجێكی خوێنده‌وار وچالاك بووه، له خانه‌واده‌یه‌كی ئاینیی ناسراوی قه‌زای كۆیه گه‌وره و په‌روه‌رده بووه، له كاروباری ئاینیدا شاره‌زاییه‌كی باشی هه‌بووه.
هه‌ڤاڵ عیسا عه‌لی محه‌مه‌د میرانی هاوڕێی شه‌هید فواد وتی: ساڵی 1976 له شام له خولێكی سه‌ربازیدا به‌شداربووین و هه‌رله‌وێش فوادم ناسی، گه‌نجێكی پێگه‌یشتوو شاره‌زاو چالاك بوو له‌رووی قسه‌كردنه‌وه.
له بیرمه جارێك كاك فواد له‌گه‌ڵ عه‌بدولحه‌لیم خه‌دام جێگری ئه‌وكاته‌ی سه‌رۆكی سوریا كه‌وته مناقه‌شه‌یه‌كه‌وه له‌سه‌ر بابه‌تی نه‌وت و .... له‌كۆتاییدا عه‌بدولحه‌لیم خه‌دام وتی: راسته ده‌بێت رێز له‌میلله‌تانی تریش بگیرێت و مافه گشتییه‌كانیان بپارێزرێن چ له عیراق و چ له سوریا، له چوارچێوه‌یه‌كی یاسای و پێكه‌وه ژیانی گه‌لان بڵێن( نه‌وتی گه‌ل بۆ گه‌ل).
هاوكات شه‌هید فوادی مه‌لا موسلیم ساڵی 1976 وه‌ك تاكه خه‌ڵكی ناوچه‌ی سۆران و قه‌زای كۆیه له‌گه‌ڵ یه‌كه‌م مه‌فره‌زه‌ی شۆڕشی نوێ به‌سه‌ر په‌رشتی شه‌هید برایم عه‌زۆ ده‌گه‌ڕێنه‌وه كوردستان و له ده‌ڤه‌ری بادینان ده‌ست ده‌كه‌ن به چالاكی پارتیزانی ده‌كه‌ن، له دوای به‌غه‌در شه‌هیدكردنی برایم عه‌زۆ و پێشمه‌رگه‌كان، شه‌هید فواد له‌گه‌ڵ هاوڕێكانی (عه‌بدولڕه‌حمان شه‌نگالی، حسێن ئه‌حمه‌د باتی، جاسم محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د حسێن میرانی، ره‌شید محه‌مه‌د عه‌بدولڕه‌حمان میرزا میرانی) كه له مه‌فره‌زه‌كه‌ی شه‌هید عه‌بدولجه‌بار سندی بوون رزگاریان ده‌بێت و په‌نا بۆ دۆستێكی خۆیان ده‌به‌ن له ناوچه‌كه، به‌ڵام ئه‌وكه‌سه ناپاكیان لێده‌كات و له بازگه‌ی(تلعه‌ده‌س ومناره) له نێوان دهۆك وموسڵ راده‌ستی رژێمیان ده‌كات و له رۆژی 30/3/1977 له موسڵ له سێداره دران.
سه‌باره‌ت به شه‌هید فواد مه‌لاموسلیم، عیسا عه‌لیی هاوڕێی زانیاری ورد‌و سه‌رنجڕاكێشی پێكیداین و وتی: له دوای تێپه‌ربوونی 46 ساڵ به‌سه‌ر ئه‌و كاره‌ساته‌دا و بۆ راستكردنه‌وه‌ی ئه‌و مێژووه، ده‌ڵێم: به دڵنیاییه‌وه فواد له‌گه‌ڵ چوار پێشمه‌رگه‌ی تری بادینان له موسڵ له‌سێداره دراوه، دوای رزگاربوونیان له كۆمه‌ڵكوژییه‌كه، ئه‌و براده‌رانه‌مان له گوندی (خه‌راب دێم) شه‌و به مه‌له‌وانی له ئاوه‌كه په‌ڕیبونه‌وه، چونكه خه‌ڵكی ناوچه‌كه وبون و شاره‌زابوون، به‌ڵام كاك فواد نه‌یتوانیبوو بپه‌ڕێته‌وه و شاره‌زا نه‌بوو، ئه‌وانیش نه‌یانویستبوو به‌جێی بهێڵن، وتبوویان به‌س ئه‌و خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ی ئێمه نییه ناكرێ جێی بهێڵین، بۆیه ئه‌وانیش گه‌ڕابوونه‌وه لای و چوبوونه لای ئه‌و دۆسته‌یان تا به تۆمبێل بیانگه‌یه‌نێته نێوخاكی سوریا،به‌ڵام ناپاكی له‌گه‌ڵ كردن.
وتیشی: ته‌نها كه‌سوكاری شه‌هید عه‌بدولڕه‌حمان شه‌نگالی له‌وێ ئاماده‌بوون و ته‌رمی كوڕه‌كه‌یان وه‌رگرته‌وه، كه‌سوكاری ئه‌وانی تر به‌وهۆی ئاواره‌ییه‌وه نه‌یانتوانی له‌وێ ئاماده‌بوو، بۆیه ته‌رمی كاك فواد و ئه‌وانی تر بێسه‌ر و شوێنن.
ئه‌یاز محه‌مه‌د سه‌لیم هه‌ركی