بۆكان جاف لە لێدوانێكیدا بۆ ( وێبتیڤی نسێ) رایگەیاند: گرنگترین هه‌نگاو كه بۆ زمانی كوردی نرابێت له‌لایه‌ن كۆمپانیای گوگڵه‌وه ئه‌وه بوو كه دانی نا به زمانی كوردیدا شێوه‌زاری سۆرانی له‌ناو google lens.
جگه له‌وه‌ی له‌ناو Google translate تەرجەمە ده‌كه‌یت به رێنووس، ئێستا ده‌توانیت له رێگه‌ی كامێرای مۆبایله‌كه‌ته‌وه كاتێك ده‌یخه‌یته سه‌ر نووسینێك جا نووسینه‌كه به هه‌ر زمانێك بێت، وه‌كو: عه‌ره‌بی، ئینگلیزی، فه‌ره‌نسی یا به هه‌ر زمانێكی تری جیهانی بێت كه له‌ناو وه‌رگێڕی گۆگڵدا هه‌یه، ده‌توانیت تەرجەمەی بكه‌یت، هه‌روه‌ها له‌ناو ئینته‌رنێتیشدا ده‌توانیت راسته‌وخۆ سێرچی بۆ بكه‌یت، وێنه‌ی ده‌قێك یان نووسینی كتێبێك به هه‌ر زمانێك بێت وێنه‌ی بگریت و له ناو google lens ئه‌پلۆدی بكه‌یت و دواتر بیكه‌یت به ده‌ق و ئه‌و زمانه‌ی ده‌ته‌وێت.
بۆكان جاف وتیشی: له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا كۆمپانیای گۆگڵ سوپرایزێكی گه‌وره‌ی ده‌بێت بۆ به‌شی ده‌نگ كه ئه‌مه ده‌بێته هه‌نگاوێكی زۆر گه‌وره‌یه بۆ زمانی كوردی و ئه‌و كه‌سانه‌ی خه‌ونیان به‌وه ده‌بینی كاتێك ڤیدۆیه‌ك ده‌بینن چۆن تەرجەمەی بكه‌ن.