ئەمڕۆ دووشەممە 5/8 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت کرد.
لە کەشێکی ئەرێنیدا تاوتوێی کێشە و گرفتە دارایی و ئیدارییەکانی بەردەم حکومەتی هەرێم کرا و هەردوولا کۆک بوون لەسەر چارەسەری گشت کێشەکان بە رێگەی گفتوگۆ و هاوکاری نێوان گشت کوتلە وزارییەکانی ناو کابینە.
لە کۆبوونەوەکەدا، هەروەها تيشك خرایە سەر دوا دۆخی سیاسیی هەرێم و ناوچەکە و جەخت لەسەر پاراستنی تەبایی و یەکڕیزیی ناوخۆیی کرایەوە، لەپێناوی پاراستنی بەرژەوەندییە نیشتمانی و مافە دەستوورییەکانی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستاندا.
*لە سایتی رەسمی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە.