روسیا: پڕۆسە سەربازییەكانمان رادەگرین

09:04 - 2022-04-26
جیهان
1183 جار خوێندراوەتەوە

دوێنێ وەزارەتی بەرگریی روسیا رایگەیاند: پڕۆسە سەربازییەكانیان لە كارگەی ئازۆفستال بۆ پیشەسازیی كانزاكان لە شاری ماریوپۆل لە باشووری خۆرهەڵاتی ئۆكرانیا رادەگرن، بە مەبەستی كردنەوەی رێڕەوی مرۆیی ‌و چوونە دەرەوەی خەڵكی مەدەنی.
 ئاماژەی بەوەشداوە: بڕیارەكەیان تاكلایەنەیە ‌و بۆ دوورییەكی دیاریكراو، هێزەكانیان لە ناوچەكە دوور دەخنەوە،  بۆ ئەوەی هاووڵاتیانی مەدەنی بە سەلامەتیی بچنە دەرەوەی ناوچەكە ‌و ئازادیشن بەرەو هەر شوێنێك بڕۆن. وتیشی: ئەو كەسانەی رێگە پێدراون بۆ جێهێشتنی ناوچەكە، بریتین لە ژن ‌و منداڵ ‌و كرێكار ‌و فەرمانبەرانی كارگەكە.
لە بەرامبەریشدا، ئیرینا ڤیریستوك جێگری سەرۆكی ئۆكرانیا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی تیلیگرام رایگەیاندووە، كە هیچ رێكەوتنێكیان دەربارەی كردنەوەی رێڕەوی مرۆیی لە كارگەی ئازۆفستال، لەگەڵ روسیادا نییە. دەشڵێت: مۆسكۆ داواكاریی كیێڤی رەتكردۆتەوە بۆ كردنەوەی رێڕەوی مرۆیی لە ماریوپۆل، بۆ ئەوەی رێگە بە چوونە دەرەوەی سەربازە بریندارەكان ‌و مەدەنییەكانی ناوچەكە بدرێت.    

سەرچاوە: ئاژانسەكان

#روسیا

بابەتە پەیوەندیدارەکان