هەفتەی رابردوو هەردوو یاریی چوونی پێشكۆتایی قۆناغی چوارگۆشەی زێڕینی چامپیۆنس لیگی یانەكانی ئەوروپا كران، ئەم هەفتەیەش یارییەكانی گەڕانەوە دەكرێن و دوو یانەی یاریی كۆتایی ئەم وەرزە دەردەكەون.
یارییەكان
*ئینتەرمیلان × ئەی سی میلان-سێشەممە 16/5.
*مان سیتی×ریاڵ مەدرید-چوار شەممە 17/5.
ریاڵ و مان سیتی
هەفتەی رابردوو دوو یاریی چوون لە یاریگاكانی سانتیاگۆ بیرنابیۆ و جۆزێپی میاتزا كران، ئەم هەفتەیە ریاڵ لە یاریگای ئیتحاد-ی تایبەت بە یانەی مان سیتی یاریی دەكات، یاریی چوون 1-1 لە سانتیاگۆ بیرنابیۆ كۆتاییهات، ئەم یارییەو ئەنجامەكەی یەك مانای هەیە ئەویش برتییە لەوەی؛ وەك ئەوە وایە یارییەكە نەكرابێت، چونكە هیچ كامێكیان نەیانتوانی ئەنجام یەكلایی بكەنەوە، بۆیە ئەم یارییە دەبێت لایەكیان یارییەكە بۆخۆی یەكلای بكاتەوە ئەگەر پێویستیشی بە زیاد كردنی كاتیش بووە.
دێربی میلان
یاریی دووەم بەپێچەوانەی یارییەكەی ترەوە بۆ ئینتەر تاڕادەیەكی زۆر یەكلایی بۆتەوە، چونكە بردنەوەکەی ئینتەر لە جۆزێپی میاتزا 2-0، بەڕێژەیەكی زۆر سەركەوتنی ئینتەری یەكلا كردۆتەوە، ئەگەر چی هەموو ئەگەرێك لە ئارادایە تەنانەت یەكسان كردنەوەی ئەنجامی یاریی تا بردنەوەی ئەی سی میلانیش.