پەیامی سەرۆک بافڵ بۆ یادی یەکێتیی مامۆستایان

11:50 - 2023-05-15
کوردستان
318 جار خوێندراوەتەوە

بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستانەوە، پیرۆزباییەکی گەرم ئاڕاستەی مامۆستایانی کوردستان، سەرۆک و ئەندامانی سکرتاریەتی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان دەکەم.


مامۆستایانی کوردستان لە هەموو وێستگە جیاوازەکانی گەلی کورد دا، پێشەنگبوون لە پێگەیاندنی نەوە جیاوازەکانی کوردستان و لە شۆڕش و خەباتی چەکداریشدا، قارەمان و تێکۆشەر بوون. لەم یادە مێژووییەدا سڵاو و پێزانینی زۆرمان بۆ هەموو ئەو مامۆستا جوامێرانە دەنێرین کە سەرباری هەموو قۆناغە سەختەکان، پڕۆسەی پەروەردە و فێرکردنیان پشتگوێ نەخست و لە خەمی نەوەی دواڕۆژی گەلەکەماندا بوون.

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هەمیشە پشتیوان و داکۆکیکاری مامۆستایان بووە و لەم ئەرکە نیشتمانییەشی بەردەوام دەبێت. بۆ ساڵی نوێی کارکردنتان هاوکار و هەماهەنگ دەبین لەپێناوی خزمەتکردنی زیاتری مامۆستایان. ئێوەن نموونەی کوردستان و ئێمەین بەرامبەر هەوڵ و ماندووبوونتان وەفادار دەبین.

شاد و سەرفرازبن

دڵسۆزتان 
بافڵ جەلال تاڵەبانی 
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

#بافڵ جەلال تاڵەبانی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بابەتە پەیوەندیدارەکان