خەڵات هەرگیز خولیای من نەبووە

11:27 - 2023-05-18
ئەدەب و هونەر
271 جار خوێندراوەتەوە

ئا :نەرمین عوسمان محەمەد

عەبدولقادر عەبدئەللی نووسەر و وەرگێڕێكی سورییە بە وەرگێڕێکی گەورەی عەرەب هەژمار دەكرێت كە ئەدەبی توركی وەرگێڕاوە بۆ زمانی عەرەبی.
ئەم وەرگێڕە بەكارەكانی بووەتە هۆكاری دروستبوونی پردێكی رۆشنبیری كە لێوەی خوێنەری عەرەب پەڕیوەتەوە بۆجیهانی ئەدەبی توركی.
ئەم وەرگێڕە سەرەتای ئەزموونی وەرگێڕانی خۆی بەوەرگێڕانی كارە ئەدەبییە گاڵتە جاڕییەكانی عەزیز نەسین دەستیپێكرد و رۆمانی زوبكی ئەو نووسەرەی وەرگێڕا، دواترتوانی 55 کتێبی نووسەرانی بەتوانای ئەدەبی  نوێی توركی وەربگێڕێتە سەر زمانی عەرەبی لەوانە ئۆرهان پاموك و نازم حیكمەت و یەشار كەمال و ئەلیف شەفەق و چەندین نووسەری دیكە؛ لە هەموویشیان زیاتر كارەكانی ئۆرهان پاموك بوو تا كار گەیشتە ئەوەی ئەو نووسەرە عەبدولقادر ئەللی بە وەرگێڕی تایبەتی كارەكانی بۆ زمانی عەرەبی هەژمار بكات. لە ساڵەكانی كۆتایی تەمەنیدا ئەم وەرگێڕە روویكردە وەرگێڕانی زنجیرە دراما توركییەكان و لەم كارەشیدا سەركەوتووبوو وەکو پێشترلە رۆژی 2/ی مارسی سالی 2017  دا پاش ململانێیەكی سەخت لەگەل نەخۆشی شێرپەنجە ئەم وەرگێڕە لێهاتوو و بەتوانایە كۆچی دوایی كرد.
ئەمەی لەخوارەوە هاتووە پوختەی چاوپێكەوتنێكە كە ماوەیەكی كەم  پێش كۆچی دوایی ئەم وەرگێڕە بەتوانایە لەگەڵی سازدراوە.
*هۆكارچییە لە زمانی توركییەوە تەرجەمە دەکەیت؟ بۆ ئەو زمانەت هەڵبژاردووە؟ له حەفتاكانی سەدەی رابردوودا بەتایبەتی كە لەو سەردەمەدا هیچ بایەخ پێدانێك نەبووە لایەن عەرەبەوە  بەئەدەبی توركی، بەڵكو سەردەمی بەربڵاوی بیری نەتەوەیی بوو كە عوسمانییەكانیان بەشەیتان ناو  زەند دەكرد؟
-هۆكاری ئەوە دەگەڕێتەوە بۆخوێندنم لە توركیا و شارەزایی تەواوم لە مێژووی عوسمانییەكان و ئەدەب وهونەری توركیدا، ویستم جیاوازی نێوان ئیمپراتۆرێتی عوسمانی و دەوڵەتی توركی بۆ خوێنەربخەمەڕوو.
*لەوانەیە خوێنەربپرسێت ئایا تۆئەوهەموو كاتەت لەكوێ بوو تێیدا لە  رۆژنامەكاندا بنووسیت و ئەو ژمارە زۆرەی كتێب وەربگێڕیت و لەگه ڵیشدا چەند كارێكی دراما و سینەماش وەربگێڕیت؟
-من 35 ساڵە كاردەكەم، كەسە نزیكەكانم دەزانن هەندێك كات لەخەو رادەپەڕم تاوەكو خەوێك تۆمار بكەم كە بینیوومە بەنووسین بێت یاخود بەوێنه كێشان بێت، تاوەكو لە خشتەی كارەكانمدا تۆماربكرێت، پێموایە نهێنی ئەو هەمووكارە زۆرە زوو هەستانە لەخەو، رێكخستنی كاتی كاركردنە هەر وەها گرنگە كار لەبۆنە كۆمەڵاییەتییەكان جیابكرێتەوە.
*ئایا نێوەندی رۆشنبیری سوریا هیچ رێزلێنانێكیان بۆ كردوویت؟ یاخود خۆت هیچ خەڵاتێكت بەدەست هێناوە لەپای وەرگێڕانەکانت یاخود كارە تەشكیلییەكانت؟
-بەئەمانەتەوە پێت د‌ەڵێم خەڵات بەدەستهێنان هەرگێز خولیای من نەبووە، بەڵام پێـم وایە مەزنترین خەڵات بۆ من لە ژیاندا ئەوەبووە كە هەندێك نووسەر بەستایشەوە وەرگێڕانەكانمیان بۆ ناردوومەتەوە یاخود دانیان بەوەرگێرانەكانمدا ناوە وەكو حەسیب ئەلكەییالی و عەزیز نەسین، هەروەها ئۆرهان پاموك تایبەتمەندێتی وەرگێڕانی كۆی نووسینەكانی بەهاوكاری خانەی ئەلشروق پێبەخشیم و لەم دواییانەشدا خەڵاتی یانەی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكانی عەرەبم لە قەتەروەرگرت.

 سه رچاوە:  www.alaraby.co.uk

بابەتە پەیوەندیدارەکان