سەرۆک بافڵ: هیوادارین ئەو خاڵانەی ناکۆکی لەسەرە، بەزووترین کات رێکەوتنی لەسەر بکرێت

08:04 - 2023-05-21
کوردستان
807 جار خوێندراوەتەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە سلێمانی پێشوازی لە فۆتوشی ماتسۆمۆتو، باڵیۆزی ژاپۆن لە عیراق کرد.
لە دیدارەکەدا دوایین پێشهات و گۆڕانکارییە سیاسییەکانی هەرێم و عیراق گفتوگۆی لەبارەوەکرا و جەخت لە لێکتێگەیشتن و دیالۆگی بەردەوامی نێوان لایەنەکان کرایەوە بەئامانجی چارەسەرکردنی کێشەکان و زاڵبوون بەسەر ئاڵنگارییەکاندا.
سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی سەبارەت بە یەکخستنی هەوڵە نیشتمانییەکان بۆ چارەسەکردنی کێشەکانی هەرێم و پرسی هەڵبژاردن، هەڵوێستی یەکێتی روونکردەوە و رایگەیاند، زەمینەیەکی لەبار بۆ گەیشتن بە سازان و رێکەوتنی نیشتمانی هاتۆتە ئاراوە و هەموو هەوڵێکیشمان لەپێناوی گەیشتن بە ئەنجامێکی ئەرێنی و خزمەتکردنی زیاتری ها،وڵاتییاندایە.
سەرۆک بافڵ وتیشی، گفتوگۆکان لەبارەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن لە هەرێم بەردەوامە و هیوادارین ئەو خاڵانەی ناکۆکی لەسەرە، بەزووترین کات رێکەوتنی لەسەر بکرێت و هەڵبژاردنێکی بێگەرد لە وادەی خۆیدا بەڕێوەبچێت.

هەر لە دیدارەکەدا بەهێزترکردنی ژێرخانی ئابووریی هەرێم و پەرەپێدانی پەیوەندییە ئابووری و سیاسییەکانی نێوان هەردوولا تاوتوێکرا.

بابەتە پەیوەندیدارەکان