رۆما كۆتایی هات

11:36 - 2023-05-22
وەرزش
209 جار خوێندراوەتەوە

ماستەرزی رۆمای پێنجەمین ماستەرزی ئەمساڵ لە رۆما رێكخرا و یاریی کۆتایی كوڕان و كچانیشی كران.
ئەم ماستەرزە رۆژی 10/5/2023 دەستیپێكرد، زۆربەی هەرە زۆری کوڕ و كچە ناودارەكانی جیهان تیایدا بەشداربوون، شەوی شەممەی رابردوو یاریی كۆتایی كچان كراو دەبێت شەوی رابردووش یاریی كۆتایی كوڕانیش كرابێت.

كچان
لە یاریی كۆتایی كچاندا ئالینا رایباكینای كازاخستانی و ئاتیلینا كالینینای ئۆكرانی رووبەڕووی یەكتری بوونەوە، رایباكینا لە یاریی پێشكۆتاییدا یلینا ئۆستینكۆی لاتڤی تێپەڕاندو زۆر بەئاسانی 2-0 لێی بردەوە، هەرچی کالینیناشە لە یاریی دووەمی پێشكۆتاییدا توانی لە ڤیرۆنیكا كۆدمیرتۆڤای روسیی بباتەوەو بەوەش هەردوو براوە بۆ یاریی كۆتایی سەركەوتن.
درەنگانێکی شەوی شەممەی رابردوو ئەم یارییە کۆتاییە کرا، سێتی یەکەم رایباکیان 6-4 براوە بوو، سێتی دووەمیش دەستیپێکرد و رایباکینا 1-0پێشکەوت، بەڵام بەهۆی پێکانەوە کالینینا نەیتوانی یارییەکا تەواو بکات و رایباکینا بوو بە پاڵەوانی ئەم ماستەرزە.

كوڕان
هەمان شەو هەردوو یاریی پێشکۆتایی کوڕانیش کران و ئەنجامەکانیان بەمشێوەیە بوون؛
*هۆگلەر رۆن-دانیمارک×کاسپەر رۆد-نەرویج(2-1).
*ستیڤانۆس تیستیباس-یۆنان×دانیێل میدڤیدییێڤ-روسیا(0-2).
بەم دوو ئەنجامە دەبێت شەوی رابردوو میدڤیدییڤ و هۆگلەر رۆن یاریی كۆتایی كوڕانیشیان كردبێت.

#ســتادیـۆم

بابەتە پەیوەندیدارەکان