سەردان و رێكەوتننامەیەك

11:43 - 2023-05-22
وەرزش
226 جار خوێندراوەتەوە

رۆژی 16/5/2023 وەفدێكی پارائۆڵۆمپی وڵاتانی خۆرئاوای ئاسیا كە پێكهاتبوو لە د.عەبدولرەزاق ئەحمەد بەنی رەشید سەرۆك و د.مسباح ئیبراهیم جەعفەر ئەمینداری گشتی و د.عەقیل عۆدە سەرۆكی لیژنەی پارائۆڵۆمپی عیراق و فرسەت شاڵی جێگری سەرۆك،  سەردانی سلێمانیان كرد.
سەردانەكە لەسەر داوای لیژنەی پارائۆڵۆمپی عیراق و كوردستان بوو بەمەبەستی ئیمزا كردنی رێككەوتننامەیەك لە نێوان یانەی رۆژ لە سلێمانی و هەردوو یانەی ئامەد لە توركیا و سنە لە كۆماری ئیسلامی ئێران.
هەرهەمان رۆژ لە یانەی رۆژ بە ئامادەبوونی سەرجەم میوانەكان و جوتیار نوری ئەندامی مەكتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەكتەبی رێكخراوە دیموكراتییەكانی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان و سەرتیپ عەلی ئەندامی سەركردایەتی و لێپرسراوی بۆردی وەرشیی و خاتو ژوان سابیر سەرۆكی یانەی رۆژ، لەبارەگای یانەی ناوبراو رێككەوتننامەكەیان ئیمزا كرد.
دواتر وەفدی میوان و سەرۆك و ئەندامانی هەرسێ یانەو ئامادەبووانی مەراسیمی ئیمزا كردنی رێككەوتنامەكە، سەردانی مەزاری سەرۆك مام جەلالیان كردو تاجە گوڵینەی رێزلێنانیان لەسەرمەزاری پیرۆزی دانا. 

#ســتادیـۆم

بابەتە پەیوەندیدارەکان