کۆسرەت رەسوڵ پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی مەلا محەمەد بەحرکەیی دەکات

01:58 - 2023-05-24
کوردستان
252 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێزان: خانەوادە و کەسوکاری مامۆستا مەلا محەمەد بەحرکەیی

بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی خاتوو (خەدیجە رەسوڵ پیرداود) خێزانی کەسایەتی دیار و تێکۆشەری کۆچکردوو، مامۆستا مەلا محەمەد بەحرکەیی-م بیست، دڵگران و خەمباری کردم، هاوبەشی خەمتانم، پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆمتان ئاراستە دەکەم، هیواخوازم ئەمە دواکۆست و ناخۆشیتان بێت، خوای گەورە سەبووری هەموو لایەک بدات و کۆچکردوو جێگای بەهەشتی بەرین بێت.


کۆسرەت رەسوڵ عەلی
سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بابەتە پەیوەندیدارەکان