جۆرجیۆ كیلینی به‌رگریكاری هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیا و یانه‌ی یۆڤانتۆس رایگه‌یاند هاوینی ئه‌مساڵ واز له یاری نێوده‌وڵه‌تی ده‌هێنێت له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیا، ئه‌مه‌ش دوای به‌شداری كردن له یاری هه‌ڵبژارده‌كه‌ی به‌رامبه‌ر به هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رژه‌نتین له یاریگای ویمبلی كه له‌و یاریگایه گه‌وره‌ترین سه‌ركه‌وتنی نووسیوه‌ته‌وه.
كیلینی 37 ساڵ یه‌كێك بوو له ئه‌ستێره‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیا كه ساڵی رابردوو توانیان یۆرۆی 2020 ببه‌نه‌وه، ئه‌مه‌ش كاتێك له یاری كۆتایی له یاریگای ویمبلی له هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلته‌رایان برده‌وه.
وابڕیاریشه مانگی حوزه‌یرانی ئه‌مساڵ پاڵه‌وانی ئه‌وروپا له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رژه‌نتینی پاڵه‌وانی ئه‌مریكای باشوور یاری بكات و ئه‌و یارییه‌ش ده‌بێته دواین یاری كیلینی به درێسی ئه‌تزۆری.
ئه‌م پێشبڕكێیه كه پاڵه‌وانی هه‌ردوو كیشوه‌ر رووبه‌ڕووی یه‌كتر ده‌بنه‌وه بۆ یه‌كه‌م جار ساڵی 1985 رێكخراوه‌و دوای 29 ساڵ وه‌ستانیش ئه‌مساڵ دووباره ده‌كرێت.
كیلینی وتی: له یاریگای ویمبلی به هه‌ڵبژارده‌كه‌م ده‌ڵێم ماڵئاوا چونكه گه‌وره‌ترین سه‌ركه‌وتنی كاروانه‌كه‌م له‌و یاریگایه بوو، ده‌مه‌وێت به یاده‌وه‌ریه‌كی خۆشه‌وه بڵێم ماڵئاوا، ئه‌و یارییه دواین یاریم ده‌بێت له‌گه‌ڵ ئیتاڵیا.
كیلینی 116 یاری بۆ هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیا كردوه‌و ویستی گه‌وره‌ی ئه‌وه‌بوو له‌دوای مۆندیال وازبهێنێت، به‌ڵام سه‌رنه‌كه‌وتن بۆ مۆندیال.