یانه‌ی بارسێلۆنا رایگه‌یاند گه‌یشتۆته رێككه‌وتنی كۆتایی له‌گه‌ڵ رۆناڵدۆ ئاراوخۆی به‌رگریكاری یانه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی بۆنده‌كه‌ی تا هاوینی 2026 توێ بكه‌نه‌وه.
ئاراوخۆ یه‌كێكه له پایه سه‌ره‌كیه‌كانی پێكهاته‌ی یانه‌كه و بۆنده‌كه‌شی هاوینی 2023 كۆتایی ده‌هات و به‌هۆی ئاسته‌كه‌شی چه‌ندین یانه‌ی گه‌وره‌ی ئه‌وروپا گرنگیان پێده‌دا.
به‌ڵام دوای گفتوگۆیه‌كی درێژخایه‌ن بارسێلۆنا توانی ئه‌و یاریزانه ته‌مه‌ن 23 ساڵه رازی بكات بۆنده‌كه‌ی نوێ بكاته‌وه‌و مه‌رجی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بۆنده‌كه‌شی بۆ ملیارێك یۆرۆ زیاد كردوه، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی رێگری له رۆیشتنی بكات.
ئاراوخۆی ئۆرۆگوایی ساڵی 2019 بۆ یه‌كه‌م جار بۆ تیپی یه‌كه‌می بارسێلۆنا یاری كردوه ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی ساڵی 2018 په‌یوه‌ندی به تیپی دووه‌می یانه‌كه‌وه كرد.
یانه‌كه راشیگه‌یاندوه ئه‌و یاریزانه رۆژی هه‌ینی به هاوڕێیه‌تی خوان لاپۆرتای سه‌رۆكی یانه‌كه ئیمزا له‌سه‌ر بۆنده نوێیه‌كه‌ی ده‌كات و كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیشی بۆ رێكده‌خرێت.