ئەمڕۆ نەورۆز یاریی هەیە

11:19 - 2023-05-29
وەرزش
350 جار خوێندراوەتەوە

یارییەكانی خولی نایابی تۆپی پێی یانەكانی عیراق هەنگاو بەرەو كۆتایی دەنێت و ئەم هەفتەیەش یارییەكانی هەفتەی 31 بەڕێوەدەچن، بەتەواو بوونی ئەم یارییانە، تەنیا 7 هەفتە لەیاریی دەمێنن بكرێن.
تیپی یانەی نەورۆز لە شاری سلێمانی تەنیا تیپی بەشداری ئەم شارەیە لەو خولەدا، ئەمڕۆ دووشەممە لە یاریگای سلێمانی میوانداریی لە تیپی یانەی دهۆك دەكات كە ئەمیش یانەیەكی كوردستانی بەشداریی خولەكەیە.
چوار یانەی هەرێمی كوردستان بەشداریی ئەم خولە گرنگەی عیراق دەكەن، ئەوانیش نەورۆز و زاخۆ و هەولێر و دهۆكە، تیپی یانەی دهۆك لە سەرجەم یانە بەشدارەكانی تری هەرێمی كوردستان بارودۆخی باشترە و بە 45 خاڵ لە پلەی شەشەمی ریزبەندیدایە، هەولێر بە 39 خاڵەوە 12 یەمین و نەورۆز بە 38 خاڵەوە لەپلەی 13 دایەو زاخۆ 15 یەمینی ریزبەندییە و 33 خاڵی هەیە.
یاریی یانەكانی هەرێمی كوردستان لەم هەفتە نوێیەی خولەكەدا بەمشێوەیە دەكرێن:
*نەورۆز×دهۆك-دووشەممە 29/5.
*زاخۆ × شورتە - سێشەممە 30/5.
*هەولێر×قوە جەوی-سێشەممە 30/5.
شایانی باسە هەردوو یانەی شورتەو قووە جەوی لە سەختترین ركابەرییدان بۆ بردنەوەی نازناوی ئەمساڵ، بەرلە ئەنجامدانی یارییەكانی ئەم هەفتەیە، یەكەم تا پێنجەمی ریزبەندیی خولەكە ئەم یانانەن:
-1 قووە جەوی   (62 خاڵ).
-2 شورتە         (62 خاڵ).
-3 زەورا          (57 خاڵ).
-4 كارەبا         (51 خاڵ).
-5 تەڵەبە        (50 خاڵ).

#ســتادیـۆم

بابەتە پەیوەندیدارەکان