مێسی لە نووسینەوەی مێژوو بەردەوامە

11:22 - 2023-05-29
وەرزش
244 جار خوێندراوەتەوە

لیۆنێل مێسی ئەستێرەی نێودەوڵەتی ئەرجەنتینی و یاریزانی یانەی پاریس سانجێرمان بەردەوامە لە نووسینەوەی لاپەڕە پڕ سەروەرییەكان و تۆمار كردنی ئامار و ریكۆردەكان.
شەوی شەممەی رابردوو یانەی پاریس سانجێرمان لەدەوەی یاریگای خۆیدا و لە هەفتەی پێشكۆتایی خولی فەرەنسادا، 1-1 لەگەڵ یانەی ستراسبۆرگ یەكسان بوو، ئەم یەكسان بوونە بەس بوو بۆ ئەم یانەیە تا بەڕەسمی ببێتە پاڵەوانی ئەمساڵی ئەو خولە هەرچەندە هێشتا هەفتەیەك لە یاریەیكانی ئەم خولە ماون بكرێن.
مێسی لە دەقیقەی 59 دا گۆڵەكەی پاریسییەكانی كرد و ستراسبۆرگیش لە دەقیقەی 79 دا گۆڵی یەكسان بوونەوەی كردەوە و ئەم یارییە بەو ئەنجامە كۆتاییهات و بەمەش:
*یانەی پاریس سانجێرمان بووبە پاڵەوانی خولەكە.
*ئەمە 11 یەمین نازناو و دووەم نازناوی یەك لەسەر یەكە ئەم یانەیە دەستەبەریدەكات.
*هەر بەم ئەنجامە یانەی ستراسبۆرگیش لە مەترسی دابەزین بۆ خولی پلە دوو دەربازی بوو لەخولەكەدا مایەوە.
مێسی بەو گۆڵەی كە ئەو شەوە كردی:
*یانەكەی كردە پاڵەوانی ئەمساڵی خولی فەرەنسا.
*بوو بە یەكەمین یاریزان لەمێژووی پێنج خولە بەهێز و ناودراەكەی ئەوروپادا كە بتوانێت زۆرترین گۆڵ بكات كە 496 گۆڵەو بەوەش ریكۆردەكەی كریستیانۆ رۆناڵدۆی شكاند و ئەم ریكۆردە بوو بەناوی مێسییەوە.
*بەم نازناوەی خولی فەرەنساشەوە كۆی ئەو نازناوانەی بەدەستیهێناون بوون بە 43 نازناو بەوەش ریكۆدرەكەی دانی ئالڤێسیشی یەكسان كردەوە كە تا ئەم یارییە ئەو یاریزانە بەرازیلییە لە پلەی یەكەمدا بوو ئێستا مێسی و ئالڤێس خاوەنی ئەم ریكۆردەن. 
مێسی ئێستا بۆتە یاریزانی پلە یەكی ئەوروپا و خاوەنی چەندین دەستكەوتی تاكەسیشە لەوانە:
*زۆرترین باڵۆندۆر.
*زۆرترین پێلاوی زێڕین.
*زۆرترین خەڵاتی زەبێست.
*زۆرترین ئەسیست.
رۆژی یەكشەممەی ئایندەش لە یاریگای پارك دوفرانس خەڵاتەكانی خولی فەرەنساش دابەشدەكرێن، رەنگە لەم مەراسیمەشدا دوو خەڵاتی تریش بباتەوە كە بریتین لە:
*پاڵێوراوە بۆ بردنەوەی خەڵاتی باشترین یاریزانی خولەكە.
*پاڵێوراوە بۆ بردنەوەی خەڵاتی جوانترین گۆڵی خولەكە.

#ســتادیـۆم

بابەتە پەیوەندیدارەکان