بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، کارگێڕی مەکتەبی سیاسی کرد.
لە دیدارەکەدا کاروباری رێکخراوەیی و رێکخستنەوەی ئۆرگانە حزبییەکان گفتوگۆی لەبارەوەکرا و جەخت لە فراوانکردنی هەمەهانگیی تەواو لە نێوان ئۆرگان و دامەزراوەکانی یەکێتیدا کرایەوە.
سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بە ئەرک و بەرپرسیارێتییەکانی دامەزراوەکانی یەکێتی کرد و رایگەیاند، هەموان لە هەر پلە و پۆست و ئۆرگانێکی یەکێتیدا بن بە ئەوپەڕی بەرپرسیارێتییەوە مامەڵە بکەن و هەوڵەکانیان لەپێناوی خزمەتی هاوڵاتییان و چاکەی گشتیدا بێت.
وتیشی، بەچاوی رێزەوە توانا و لێهاتوویی کادر، ئەندام و لایەنگرانی یەکێتی تەماشا بکرێت و زەمینەیەکی لەباری کارکردنیان بۆ بڕەخسێنرێت تاوەکو پەرە بە تواناکانیان بدەن و خزمەتی کوردستان بکەن.