سەرۆك كۆمار: سەرخستنی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان و كارەكانی كۆمسیۆن

10:05 - 2023-05-31
عیراق
219 جار خوێندراوەتەوە

دوێنێ لە بەغدا، د.لەتیف رەشید سەرۆك كۆمار، پێشوازیكرد لە وەفدێكی ئەنجومەنی كۆمسیارانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان جەختیكردەوە لەسەر گرنگیی رۆڵی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان لە رێكخستنی هەڵبژاردن و ئاسانكردنی فاكتەری سەركەوتنی.
سەرۆك كۆمار، تەئكیدیكردەوە لە پێویستیی سەرخستنی پڕۆسەی هەڵبژاردنی داهاتوو بۆ ئەنجومەنی پارێزگاكان و ئامادەیی سەرۆكایەتیی كۆمار و حكومەتیشی دەربڕی بۆ مسۆگەركردنی پشتیوانیی پێویست بۆ سەرخستنی كارەكانی كۆمسیۆن. وتیشی: هەموو هەوڵەكان بە ئامانجی هەڵبژاردنێكی دادپەروەرانە و بێ كێشەیە.
وەفدی میوانیش، لە روونكردنەوەیەكدا ئامادەیی كۆمسیۆنیان نیشاندا بۆ هەڵبژاردن لە كاتی پێشنیازكراودا كە مانگی 12ی ئەمساڵ دیاریكراوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان