ئاکار نەجم
ئۆپێرا لقێكه له لقه‌كانی هونه‌ر، ئه‌م جۆره له هونه‌ر كه چه‌ند ژانرێك له‌خۆده‌گرێ، چیرۆكێك ده‌گێڕێته‌وه له‌سه‌ر ته‌خته‌ی شانۆ به موزیك. ئه‌و هونه‌ره‌یه كه ئاوێته‌ی نمایش و ئاوازه، شانۆنامه‌یه‌كه به ئاوازێكی تایبه‌ت له‌سه‌ر شانۆدا نمایش ده‌كرێ. له ئۆپێرادا ده‌نگی پیاوان له باسه‌وه تا دژه‌تێنۆر ده‌گۆڕدرێ و ده‌نگی ژنانیش له كانتراڵتۆوه تا سۆپرانۆ. ئه‌م هونه‌ره چۆن دروست بووه؟
یه‌كه‌م ئۆپێرا له مێژوودا، له ساڵی 1600 له فلۆره‌نسا- ئیتالیا به‌ڕێوه‌چوو، ئه‌مه ده‌ستپێكی ئه‌م هونه‌ره بوو، كه شیعره‌كه‌ی به‌شێك بوو له كۆمێدیای ئیلاهی دانتی. پاشان (كلاودیۆ مۆنته‌ڤه‌ردی) هونه‌رمه‌ندی ئیتالی چه‌ند به‌رهه‌مێكی ئۆپێرای نووسی، به‌م كاره‌ش توانی جێگای خۆی له مێژووی ئه‌م هونه‌ره‌دا بكاته‌وه و بوو به یه‌كێك له كه‌سایه‌تییه گرنگه‌كانی هونه‌ری ئۆپێرا. كلاودیۆ مۆنته‌ڤه‌ردی یه‌كێكه له دانه‌ره به‌ناوبانگ و بلیمه‌ته‌كانی هونه‌ری موزیك، ساڵی 1567 له دایكبووه، ساڵی 1643 مردووه، له‌و ماوه‌یه‌ی ته‌مه‌نیدا كه سه‌رقاڵی موزیك بووه، چه‌ندین به‌رهه‌می موزیكی پێشكه‌شی جیهانی موزیك كردووه و پێشه‌وایه‌كی مه‌زنی ئه‌م هونه‌ره‌یه، به‌تایبه‌ت ئۆپێرا، له به‌رهه‌مه ئۆپێراییه‌كانی : ئۆرفیۆ – 1607، ئاریان – 1608، گه‌ڕانه‌وه‌ی ئۆلیس -1641. ئه‌مانه و چه‌ندین به‌رهه‌می هونه‌ری هه‌بوو.
هونه‌ری ئۆپێرا كه یه‌كێكه له‌و هونه‌ره گرنگانه‌ی له دنیای موزیكدا جه‌ماوه‌رێكی زۆری هه‌یه، له‌م هونه‌ره‌دا زۆرێك له هێڵه‌كانی دیكه‌ی موزیك كۆكراونه‌ته‌وه تاوه‌كو ئۆپێرای لێ‌دروست بكرێ. له نمایشه ئایینییه‌كانی سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاستدا موزیك و گۆرانی هه‌بووه، وه‌ك ئه‌و به‌رهه‌مه هونه‌رییانه‌ی گوزارشت له ئازاره‌كانی مه‌سیح ده‌كه‌ن. ده‌سه‌ڵاتدارانی كڵێسا وه‌ك چۆن هه‌موو ژانره‌كانی دیكه‌ی به‌كارهێناوه بۆ خزمه‌تی ئاینی، ئاواش پشتیوانیی له ئۆپێراش كردووه.
جۆره‌كانی ئۆپێرا
ئه‌م هونه‌ره مه‌زنه، كه سه‌دان هونه‌رمه‌ندی مه‌زن كاریان تێدا كردووه و گه‌شه‌یان پێكردووه، جۆرێكی هونه‌ره كه زۆر گرنگی پێده‌دارێ و به‌رده‌وام كاری نوێ و تازه‌بوونه‌وه به‌خۆیه‌وه ده‌بینێ. هه‌ر بۆیه ئه‌م هونه‌ره له یه‌ك جۆردا چه‌قی نه‌به‌ستووه، به‌ڵكو به گه‌لێك شێوه و جۆری جیاوازه‌وه نمایشكراوه. هه‌ر بۆیه ئۆپێرا ئه‌و هونه‌ره‌یه كه گه‌لێك جۆری تایبه‌ت و جیاوازی هه‌یه. جا هۆكاری ئه‌وه‌ش په‌یوه‌ندیی به‌جۆر و جیاوازیی ژیانی گه‌لانی سه‌رزه‌مینه‌وه هه‌یه، هه‌ر میلله‌ته كه خاوه‌نی تایبه‌تمه‌ندی و داب و نه‌ریتی خۆیه‌تی بۆیه هه‌ر میلله‌ته و به‌جۆرێك كاری له هونه‌ره‌دا كردووه و داهێنانی تێدا كردووه.
هه‌ر بۆیه ره‌خنه‌گر و عه‌لامه‌كانی هونه‌ری ئۆپێرا له‌سه‌ر ئه‌و ئه‌ساسه گه‌لێك جۆری جیاوازیان ده‌رباره‌ی هونه‌ری ئۆپێرا خستۆته‌ڕوو. هه‌موو ئه‌و به‌شانه لق و پۆپی ئه‌و هونه‌ره مه‌زنه‌ن. یه‌كێك له جۆره‌كانی ئۆپێرا، ئۆپێرای ئازادییه. ئه‌م جۆره له‌م هونه‌ره كه له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانی شۆڕشی فه‌ره‌نسادا په‌یدابوو، كه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو پاڵپشتی له ئازادی و یه‌كسانی و مافی مرۆڤ ده‌كرد، ئه‌م جۆره له ئۆپێرا هه‌ڵقوڵاوی شۆڕش و ئازادی مرۆڤه‌كانه. جۆرێكی تری ئۆپێرا، ئۆپێرای نه‌ته‌وه‌یییه، ئه‌و جۆره‌یان له سه‌رده‌می بڵاوبوونه‌وه‌ی هونه‌ری نه‌ته‌وه‌ییدا له ئه‌وروپا سه‌ریهه‌ڵداوه و ورده ورده گه‌شه‌ی سه‌ندووه. جۆری سێیه‌می ئۆپێرا، ئۆپێرای واقیعییه، ئه‌م جۆره‌یان له‌گه‌ڵ په‌یدابوونی رێبازی ریالیزمدا دروست بووه. ئۆپێرای سیریا، شێوازێكی تری ئه‌م هونه‌ره‌یه، كه له سه‌ده‌ی حه‌ڤده‌وه سه‌ری هه‌ڵداوه. كه له سێ به‌ش پێكدێت، ئۆپێرای سیریا زیاتر به كۆرس و سه‌ماوه نمایش ده‌كرێت، ئه‌م جۆره‌ش ده‌بێ به دوو لقه‌وه: ئۆپێرای تراژیدی، كه ناوه‌ڕۆكێكی تراژیدی و كاره‌ساتباری هه‌یه. دووه‌م ئۆپێرای كۆمیدییه، كه بریتییه له‌و ئۆپێرایه‌ی له‌بری پێشكه‌شكردنی بابه‌تی پاڵه‌وانێتی و ئه‌فسانه‌یی، دیمه‌ن و كه‌سایه‌تی ئاسایی و باو ده‌خاته‌ڕوو. ئۆپێرای بچووك، جۆرێكی تری ئۆپێرایه كه ژماره‌یه‌كی دیاریكراو له موزیكژه‌ن و گۆرانیبێژ به‌شداری تێدا ده‌كه‌ن، شوێنی نمایشی ئۆپێراكه‌ش تابڵێی بچووكه، ژماره‌ی كاره‌كته‌ره‌كانیشی كه‌من، هه‌روه‌ها كۆرسی تێدا نییه. ئه‌شه‌م ئۆپێرا، ئۆپێرای گه‌وره‌یه، ئه‌م جۆره‌یان له‌سه‌ده‌ی نۆزده‌دا سه‌ری هه‌ڵداوه. هونه‌ره‌كه به‌شێوه‌یه‌كه كه له كۆمه‌ڵێك هه‌ڵوێستی سۆزداری و پێیاهه‌ڵدان و ستایشكردنی وێنه‌ی شانۆیی پێكدێ. له‌م شێوازه‌دا كۆمه‌لێك هونه‌رمه‌ندی شانۆیی و موزیكژه‌ن و گۆرانیبێژ و كاره‌كته‌ر تێیدا رۆڵ ده‌بینن. ئۆپێرای گاڵته‌وگه‌پ، حه‌وته‌م جۆری ئۆپێرایه كه بابه‌ته‌كانی زیاتر له شێوه‌ی كۆمیدیادان، ئه‌و موزیكه‌ی تێیدا به‌كاردێت موزیكێكی ئاساییه، كه له‌گه‌ڵ ئاخاوتندا ئاوێته‌یه و زۆر ساده و ساكاره. ئۆپێرای بوفا، جۆری هه‌شته‌می ئه‌م هونه‌ره‌یه، كه به گۆرانی ده‌گوترێته‌وه، زیاتر سروشتێكی پێكه‌نیناوی هه‌یه و ژماره‌ی كاره‌كته‌ره‌كانیشی كه‌من. نۆیه‌م ئۆپێرا، ئۆپێرای كۆمیكه، كه چنینه‌كه‌ی جۆرێك له هه‌زه‌لی بوونه و به‌زم و خۆشی تێدایه. له دیالۆگ و گۆرانی و سه‌ما پێكدێ، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا مه‌رج نییه كۆمیدی هه‌بێ، به‌ڵكو هه‌ندێ جار رۆمانتیكه، یا مه‌رگه‌ساته. جۆری ده‌یه‌م ئۆپێرای میللی(بالاد)، كه درامایه‌كی گۆرانی ئامێزه، له كۆتایی سه‌ده‌ی حه‌ڤده‌دا هاته‌كایه‌وه. ئه‌م جۆره ئۆپێرایه رۆمانتیكی ساده‌یه، ره‌گه‌زه‌كانی هه‌جوو كردنیان تێدایه. جۆری یانزه‌یه‌م، ئۆپێرای ده‌رۆزه‌كه‌ر، ئه‌م جۆره‌یان كۆنترین و مه‌زنترین ئۆپێرای سۆزدارییه. ئۆپێرای (په‌كین) جۆری دوانزه‌یه‌مه و به‌ناوی شاری په‌كینی چینه‌وه‌یه و نیسبه‌ته به شاری ( په‌كین)ی چینه. ئه‌م جۆره‌شیان نمایشی شانۆیییه و له جۆره‌كانی هونه‌ری كلاسیكییه و له شارستانێتی چینه‌وه وه‌رگیراوه، مێژووه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ده‌ی نۆزده‌وه.
ئه‌م هونه‌ره گه‌لێك هونه‌رمه‌ندی گه‌وره‌ی جیهانی كاریان تێدا كردووه و له رێسا و یاسه‌ی هونه‌ره‌كه‌دا توانیویانه به‌رهه‌می ئۆپێرای خۆیان هه‌بێ و داهێنانیان تێدا كردووه. یه‌كێك له‌وانه كه دانه‌ری ئۆپێرایه، ئه‌گناجی یان پادرڤسكی هونه‌رمه‌ندێكی پۆڵه‌ندییه، پیانۆژه‌ن بووه و وه‌ك سیاسییه‌كی پۆڵه‌ندیش ناسراوه. یه‌كێكه له‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی له‌بواری هونه‌ری ئۆپێرادا كار و به‌رهه‌می هه‌یه. ئه‌لیكسه‌نده‌ر ئاڤانسیان كه هونه‌رمه‌ندێكی ئه‌رمه‌نییه. یه‌كێكه له‌و دانه‌ره‌كانی هونه‌ری ئۆپێرا. موزیكژه‌نێكی روسی ئه‌رمه‌نییه. له ساڵی 1871 له ئۆكرانیا له‌دایكبووه و ساڵی 1928 له یه‌ریڤانی پایته‌ختی ئه‌رمینیا مردووه. یه‌كێكی دیكه له‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی له‌م بواره‌دا به‌رهه‌میان هه‌بووه جیاكومو كاریسیمی كه دانه‌ر و موزیكژه‌نێكی ئیتالییه ساڵی 1605 له‌دایكبووه. و له ساڵی 1674 مردووه.
ئه‌م هونه‌ره‌ش، وه‌ك زۆربوار و زۆر ژانری دیكه به‌نیسبه‌ت ئێمه‌ی كورده‌وه تازه‌یه و هێشتا به پێی پێویست گوێگرمان نییه بۆ ئه‌م هونه‌ره و ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی له‌جۆره هونه‌ره‌دا شاره‌زاییان هه‌یه و حه‌زیان لێیه‌تی زۆر كه‌من. چونكه هێشتا لای ئێمه ئه‌م هونه‌ره زۆر گرنگی نییه و بینه‌ری كه‌مه. یه‌كێك له‌و هونه‌رمه‌نده كوردانه‌ی كه به‌هونه‌رمه‌ندی ئۆپێرایی ناسراوه و خاوه‌نی ده‌نگێكی به‌سۆزه. هونه‌رمه‌ند په‌روین چاكاره، ئه‌م هونه‌رمه‌نده ده‌نگ خۆشه. ئه‌م هونه‌رمه‌نده، كه گۆرانیبێژی ئۆپێرایه ساڵی 1981 له شاری ماردین له باكووری كوردستان له‌دایكبووه. له ساڵی 1995 له ئاماده‌یی هونه‌ره جوانه‌كانی ئه‌نادۆڵ له ئامه‌د وه‌رگیراوه و پاش ته‌واوكردنی ئه‌و قۆناغه له زانكۆی گازی - به‌شی په‌روه‌رده‌ی میوزیك وه‌رگیراوه. له ساڵی 2003دا بڕوانامه‌ی خوێندنی باڵای له ئاوازی ئۆپێرادا وه‌رگرت. له ساڵی 2008 له ئیتالیا بڕوانامه‌ی په‌یمانگه‌ی میوزیكی حكومی Perugia F. Morlacchi وه‌رگرتووه.