دەقی راگەیەنراوی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی پەیامی نێچیرڤان بارزانییەوە

10:42 - 2023-06-01
کوردستان
330 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌ په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا له‌گه‌ڵ بەڕێز بافڵ تاڵه‌بانى، سه‌رۆكى يه‌كێتيى نيشتمانيى كوردستان، بۆ يادى (48) ساڵه‌ى دامه‌زراندنى يه‌كێتى، پيرۆزبايى له‌ به‌ڕێزيان و ئه‌نجومه‌نى باڵاى سياسى و به‌رژه‌وه‌ندييه‌كان و مه‌كته‌بى سياسى و سه‌ركرايه‌تى و ته‌واوى ئه‌ندامان و جه‌ماوه‌رى يه‌كێتيى نيشتمانيى كوردستان كرد و هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواستن.
 بەڕێز نێچيرڤان بارزانى هه‌ر به‌م بۆنه‌يه‌وه‌ وێڕاى ئاماژه‌دان به‌ خه‌بات و مێژووى يه‌كێتي، خوالێخۆشبوو سه‌رۆك مام جه‌لال و پێگه‌ و رۆڵى به‌ بير هێنايه‌وه‌ و هيواى خواست ئه‌م ياده‌ ببێته‌ هانده‌رى ته‌بايى و پێكه‌وه‌يى و يه‌كڕيزيى لايه‌نه‌ سياسييه‌كان، به‌تايبه‌تى پارتى و يه‌كێتى.
 لاى خۆيه‌وه‌ بەڕێز سه‌رۆكى يه‌كێتيى نيشتمانيى كوردستان، به‌ ناوى خۆى و سه‌ركردايه‌تی يه‌كێتييه‌وه‌، سوپاس و پێزانينى بۆ پيرۆزبايى و په‌يوه‌نديى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى و هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست.

بابەتە پەیوەندیدارەکان