پەیامی مەسرور بارزانی بۆ یادی دامەزراندنی یەکێتی

11:15 - 2023-06-01
کوردستان
192 جار خوێندراوەتەوە

بەبۆنەی چل و هەشتەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە پیرۆزبایی لە سەرکردایەتی و گشت ئەندام و لایەنگرانی یەکێتی دەکەم. 
هیوادارم لەم بارودۆخەدا، گشت هێزە سیاسییەکان، پێکەوە کار بکەن و هەموو لایەک هەست بە بەرپرسیارێتی مێژوویی خۆیان بکەن و خزمەتکردنی بەرژەوەندیی باڵای نیشتمان، بکەن بە رێڕەوی کاری ئێستا و داهاتوویان.

مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان 
2023/6/1

بابەتە پەیوەندیدارەکان