پەیامی پیرۆزبایی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ یادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

11:24 - 2023-06-01
کوردستان
235 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێزان/ مەکتەبی سیاسی و ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
بە بۆنەی (48) ساڵوەگەڕی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە، پیرۆزبایی لە ئێوەی بەڕێز و ئەندامان و لایەنگرانتان دەکەین و هیوای بەردەوامی و هەنگاوی نوێتر و باشترتان بۆ دەخوازین.
لەو دەرفەتەدا جەخت دەکەینەوە سەر هەماهەنگی و تەبایی و دۆستایەتی تێکڕای هێز و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان بۆ روبەڕوبوونەوەی ئاڵنگاریەکانی قۆناغی ئێستامان و داکۆکیکردن لە مافەکانی هاووڵاتیان و پاراستنی قەوارەی هەرێم و دەستکەوتەکانمان و پتەوکردنی گیانی یەکگوتاری و یەکهەڵوێستی سیاسی لەپێناوی بەرژەوەندی هاووڵاتیانی کوردستان و چارەسەرکردنی گیروگرفت و کێشەکان و ئەنجامدانی هەڵبژاردنی خوولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان و بەهێزترکردنی پایەکانی دیموکراسی.

دووبارە پیرۆزباییتان لێدەکەین.. هەر سەرکەوتوو بن..

 
مەکتەبی سیاسی 
پارتی دیموکراتی کوردستان

1ـی 6ـی 2023

بابەتە پەیوەندیدارەکان