رۆژی دامەزراندنی یەکێتی لە ژنانی کورد پیرۆز بێت

11:02 - 2023-06-02
کوردستان
307 جار خوێندراوەتەوە



ژنانی کورد تێکۆشەری هاوبەشی کاروانی رزگارین و ژنانی یەکێتییش سەرقافڵەی ئەو کاروانەن. 

رۆژی تەوارەکانی ھاوسەنگەر و ھاوخەباتی ھەڵۆکانی شۆڕش و یەکێتییە.
رۆژی سەبری شۆرشگێڕی ژنی کوردە لە بەردەم ئازار و مەینەتییەکانی ژیان و جیھان و دوژمنانی گەلەکەماندا.
رۆژی پێشمەرگەی ژن و ژنی پێشمەرگەیە،
رۆژی گوڵی نێو سەنگەری خەباتی پێشمەرگایەتی و رێکخستن و زیندان و خۆپیشاندانەکانی ھەشتاکان و راپەرینی رزگارییە.
رۆژی تەتەری نامەبەر و عەبای شاردنەوەی چەکی رەوای بەرەنگاری و نامەی چوکلێتی رێکخستنەکان و تەگبیری وردی شاردنەوەی نھێنییەکانی شۆڕشە.

رۆژی سەبری ئەیوبی بەردەرگای زیندانەکانی فاشست و ناو زیندانەکانی ئەشکەنجە و ئازاردانە.
رۆژی خوشک و دایک و ھاوسەر و ھاوڕێی ژیانی پێشمەرگایەتی و تەواری ھاندان و ورە بەخشینە. رۆژی ژنانی شەھیدی رێی رزگاری و ئازادی کۆمەڵایەتی و نیشتمانە.
رۆژی ئەو ژنە تێکۆشەرانەیە کە بە ئێستای رزگاری و ئازادیشەوە دەسکەوتە کەمەکانیان ناگاتە بستێک لە باڵای ئازارەکانی رۆژانی سەختی خەبات و شەختەی ناو شۆڕش و بزووتنەوەی یەکسانیخوازی. 
رۆژی ژنانی خەباتگێڕ لە دەفتەری شانازییەکانی یەکێتیدا ھەر بەوە قەرەبوو دەکرێتەوە فەرھەنگی مافداری و ئازادیخوازی و ورە وزەی مام جەلال لەم کایەیەشدا بە جیاکاری ئیجابی و کۆتای قۆناغبەندی بەشداری کارای کچان و خوشکان و دایکان پایەدارتر بکرێت.
ئەم رۆژە بەس نابێت کە ھەموو رۆژانی شۆرش و خەبات ژنان شەریک و ھاوخەم بوون و دەبن
کوردستانی ژنکوژ قەرەبوو نییە، کوردستانی مافخواز و یەکسانیخواز و تەمایزی  ئیجابی شایانی تۆماری خەباتی ژنانی کوردە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان