ئازاری مل و بەشی خوارەوەی پشت لە باوترین نەخۆشییەكانی ئێسك و ماسولكەكانن، هەرچەندە زۆربەی نەخۆشەكان لە ماوەیەكی كورتدا چاكدەبنەوە، بەڵام رێژەی 10% بۆ 40% نیشانەی درێژخایەنیان تێدا دەردەكەوێت.
لەو چوارچێوەیەدا توێژینەوەیەكی نوێ دەریخستووە، تێكچوونی دەروونی و عەقڵی كە بە ناتەبایی مەعریفی ناسراوە، رووبەڕووبوونەوەی ئەو زانیارییانەیە كە پێچەوانەی ئەو زانیارییانەیە كە باوەڕمان پێیەتی فشاری زیاتر لەسەر ئێسكەكانی مل و پشتمان دروست دەكات بەتایبەتی لەكاتی ئەو ئەركانەی پێویستی بە بەرزكردنەوە و دابەزاندن هەیە.
توێژینەوەكە كە لەلایەن گۆڤاری (Ergonomics) بڵاوكراوەتەوە، دەركەوتووە تاكو ناتەبایی مەعریفی زیاتر بێت و بریكردنەوەمان نەرێنی بێت ئەوا فشارەكانی سەر ئێسكی مل و بڕبڕەی پشتمان زیاتر دەبێت.
ولیام مارسا، بەڕێوەبەری پەیمانگای توێژینەوە لەبارەی بڕبڕەی پشت لە ویلایەتی ئۆهایۆی ئەمریکا دەڵێت، پەیوەندی نێوان جەستە و دەروون ئەوە نیشان دەدات كە كاریگەری لەسەر زیاتكردنی گوشاری هێز هەیە لەسەر بڕبڕەی پشت.
سەرچاوە: الشرق الأوسط