یەک ملیار یۆرۆ خرایە بەردەم مێسی

05:50 - 2023-06-03
وەرزش
211 جار خوێندراوەتەوە


سعودیە نایەوێت دەستبەرداری گواستنەوەی لیۆ مێسی بێت بۆ ریزی یانەی هیلال و بۆ ئەو مەبەستەش پارەیەکی خەیاڵیان خستۆتە بەردەمی.
رۆژنامەی “لیکیپ”ی فەرەنسی بڵاویکردەوە کە یانەی هیلال بە پشتبەستن بە سندوقی وەبەرهێنانی سعودیە بڕی یەک ملیار یۆرۆیان خستۆتە بەردەم مێسی، بۆ ئەوەی رازی بکەن بە گواستنەوەی بۆ خولی تۆپی پێی ئەو وڵاتە.
ئەم بڕە پارەیەش دەکاتە دوو هێندەی ئەو پارەیەی کە لە لایەن یانەی نەسرەوە بۆ کریستیانۆ رۆناڵدۆی پۆرتوگالی تەرخانکراوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان