سەرەخۆشی سەرۆک بافڵ بۆ کۆچی دوایی مستەفا فەرمان

09:31 - 2023-06-03
کوردستان
254 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێز خاتوو بڵێسە جەبار فەرمان ئەندامی سەركردایەتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
بەڕێزان خانەوادەی سەربەرزی كاك مستەفا فەرمان
بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی پێشمەرگەی دێرین و تێكۆشەر كاك (مستەفا فەرمان)، برای سەركردە و تێكۆشەری كوردستان و یەكێتی كاك جەبار فەرمان-م پێگەیشت.
بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسە و هاوخەمی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی بنەماڵە سەربەرزەكەتان دەكەم، كە نموونەی باڵای تێكۆشان و قوربانیدانن لەپێناوی كوردستان.
لە خوای گەورە داواكارم هەڤاڵی كۆچكردوومان بە بەهەشتی بەرین شادبكات و سەبووری بەهەموولایەك ببەخشێت.

دڵسۆزتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

بابەتە پەیوەندیدارەکان