سەرەخۆشی سەرۆک بافڵ بۆ كوێخا ناسیح گەزەلان

09:31 - 2023-06-03
کوردستان
202 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێز كاك كوێخا ناسیح گەزەلان كەسایەتیی دیاری كوردستان و سەرۆك هۆزی لەك بەڕێزان خزمانی لەك
بۆ كۆچی دوایی كاك (هێمن)ی كوڕی بەڕێزتان، پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی ئێوە، كەسوكار و بنەماڵە سەربەرزەكەتان و خزمانی لەك دەكەم كە هەمیشە نموونەی چاكەكاری و قووڵكردنەوەی گیانی تەبایی و پێكەوەژیان بوون.
لە خوای گەورە داواكارم ئەمە دواناخۆشیتان بێت، كۆچكردوو بە بەهەشتی بەرین شادبكات و ئارامی بەهەموولایەك ببەخشێت.
دڵسۆزتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

بابەتە پەیوەندیدارەکان