كۆسرەت رەسوڵ هاوخەمی بۆ كۆچی دوایی مستەفا فەرمان دەردەبڕێت

09:36 - 2023-06-03
کوردستان
226 جار خوێندراوەتەوە

كۆسرەت رەسوڵ هاوخەمی بۆ كۆچی دوایی مستەفا فەرمان دەردەبڕێت
بەڕێزان: خانەوادە و كەسوكاری كاك مستەفا فەرمان
بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی پێشمەرگەی دێرین و تێكۆشەر كاك (مستەفا فەرمان) برای سەركردەی تێكۆشەر و قارەمان كاك جەبار فەرمان-م بیست، دڵگران و خەمباری كردم، هاوبەشی خەمتانم، پرسە و سەرەخۆشی خۆم ئاڕاستەی خانەوادە تێكۆشەر و قارەمانەكەتان دەكەم، هیواخوازم ئەمە دواكۆست و ناخۆشیتان بێت، خوای گەورە سەبووریی هەموولایەك بدات و كۆچكردوو جێگای بەهەشتی بەرین بێت.

كۆسرەت رەسوڵ عەلی
سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندیی
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

بابەتە پەیوەندیدارەکان