كۆمسیۆن پێویستی بە دامەزراندنی 250 هەزار كارمەندە

12:09 - 2023-06-04
عیراق
238 جار خوێندراوەتەوە

کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی عیراق، پێویستی بە دامەزراندنی 2250 ھەزار کارمەندە بۆ ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان.
عامر ئەلفایز، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند، بە مەبەستی بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عیراق، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردن پێویستی بە دامەزراندنی 250 ھەزار کارمەندی گرێبەست ھەیە، بۆ ئەوەی پڕۆسەکە بەشێوەیەکی باش بەڕێوەبچێت.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، بۆ ھەڵبژاردن کۆمسیۆن پێویستی بە بودجەی 400 ملیار دینار ھەیە، بۆ ئەوەی کێشەی نەبوونی بودجە بۆ ھەڵبژاردن دروست نەبێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان