بەشێكی نوێ لە نەخۆشخانەی منداڵبوونی سلێمانی كرایەوە

03:01 - 2023-06-04
کوردستان
263 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی بڵاویكردەوە، لەو بەشە نوێیەی نەخۆشخانەی منداڵبوونی فێركاری ڤاكسینی سیل و ڤاكسینی ئیفلیجی دەدرێتە ئەو منداڵانەی لەناو نەخۆشخانەكە لەدایكدەبن.
ئاماژەی بەوەشكردووە، كردنەوەی بەشەكە بە مەبەستی كەمكردنەوەی ئەو فشارەیە كە لەسەر نووسینگەی تۆماری لەدایكبوون و مردن دروستبووە بۆ كوتانی منداڵانی تازە لەدایكبوو.

سەرچاوە: راگەیاندن و پەیوەندییەكانی ب. گ. تەندروستی سلێمانی




#تەندروستیی سلێمانی

بابەتە پەیوەندیدارەکان