لێكۆڵینەوەكان لە رووداوی پێكدادانی سێ شەمەندۆفێرەكەی هندستان بەردەوامە

09:36 - 2023-06-05
جیهان
163 جار خوێندراوەتەوە

دوای ئەوەی بەهۆی پێكدادانی سێ شەمەندۆفێر لە هەرێمی ئۆدیشای خۆرهەڵاتی هندستان زیاتر لە 300 كەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە 1000 كەسی دیكەش برینداربوون، تائێستا تیمەكانی فریاكەوتنی ئەو وڵاتە بەردەوامن لە گەڕان بەدوای قوربانیانی رووداوەكەدا. بەپێی ئەو زانیارییانەی لێپرسراوانی هندستان ئاشكرایانكردووە: هۆكاری لە رێڕەولادانی شەمەندۆفێرەكان تائێستا روون نییە و لێكۆڵینەوەش لە رووداوەكە بەردەوامە و هێشتا هەوڵەكان نەگەیشتووە بە زانیاری  تەواوەتی لە بارەی هۆكاری رووداوەكەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان