یادی هەردوو شەهید شێرکۆ فاتیح شوانی و حسێن مەنسوور

11:14 - 2023-06-05
وەرزش
232 جار خوێندراوەتەوە

رۆژی سێشەممە 30/5/2023 لە شاری کەرکوک و لە چوارچێوەی هەفتەی وەرزشی یادی یەکێتییدا، هەڤاڵ ئاسۆ مامەند ئەندامی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بە یاوەری ژمارەیەک لە هەڤاڵانی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی، ئامادەی یاری کۆتایی خولی هەردوو شەهید لیوا شێرکۆ فاتیح شوانی و لیوا حسێن مەنسوور بوو.
لە وتەیەکیدا بەر لە دەستپێکردنی یاریی کۆتایی، هەڤاڵ ئاسۆ مامەند جەختی لە پاڵپشتی وەرزشکاران کردەوە و رایگەیاند؛ یەکێتیی بە بایەخەوە لە کایەی وەرزشیی دەڕوانێت و خۆی بە پاڵپشت و هاوکاری وەرزشکاران دەزانێت و لەو رووەشەوە درێغی نەکردووە.
 خولەکە لە لایەن کۆمیتەی چواردەی ئاسایشی کەرکوک و بە هاوکاری بەشی وەرزشی مەڵبەندی 2 – ی رێکخستنی کەرکوک، بۆ شازدە کۆمیتە و بەش و ئۆرگانەکانی سەر بە مەڵبەندی دووی کەرکوک ڕێکخرابوو، یاری کۆتایش هەردوو تیپی کۆمیتەی ئاسایش و کەناڵی ئاسمانیی کەرکوکی کۆکردەوە. 
له كوتایشدا تیپی کۆمیتەی ئاسایش 5-0 یارییه كەی بردەوه، لە کۆتایشدا خەڵات بەسەر تیپ و یاریزانە سەرکەوتووەکاندا دابەشکرا.

#ســتادیـۆم

بابەتە پەیوەندیدارەکان