قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم، لە پەیجی خۆی لە فەیسبووك، رایگەیاندووە: خۆشحاڵم كە چاكسازیمان لە پڕۆسەی تۆماری كۆمپانیا لە هەرێمی كوردستان بەسەركەوتوویی تەواو كرد.
«سیستەمی نوێی ئۆنلاین و گۆڕانكاری لە یاسا و رێنمایی و پڕۆسەكان؛ هەلێك بۆ بازرگانان و خاوەن كار دەڕەخسێنن كە لە ماوەی تەنها یەك رۆژدا كۆمپانیای خۆیان تۆماربكەن،بە تێچوویەكی كەم و یەك سەردان»
راشیگەیاندووە: سیستەمی نوێی ئۆنلاین و گۆڕانكاری لە یاسا و رێنمایی و پڕۆسەكان؛ هەلێك بۆ بازرگانان و خاوەن كار دەڕەخسێنن كە لە ماوەی تەنها یەك رۆژدا كۆمپانیای خۆیان تۆماربكەن، بە تێچوویەكی كەم و یەك سەردان. ئەم پڕۆسەیەش بەهاوبەشی لەگەڵ بەڕێزان لە نووسینگەی سەرۆك وەزیران و لایەنە پەیوەندیدارەكان جێبەجێكرد و هەنگاوێكی گەورەیە بۆ بەرەوپێشبردنی كەرتی تایبەت كە یەكێكە لە ئەولەویاتی كارەكانمان لە حكومەت و یارمەتیدەریش دەبێت بۆ رەخساندنی هەلی كاری زیاتر.
ئاماژەی بەوەش داوە: بەڵێنمان دا كە كارئاسانی لە دامەزراندنی كۆمپانیاكان بكەین و ئەمڕۆ جێبەجێمان كرد.