محەمەد عەلی دەسماڵی
رەوەز جەبار
كۆمه‌ڵه‌چیرۆكی خێراتر له مه‌رگ به‌رهه‌مێكی نووسه‌ر محه‌مه‌د عه‌لی ده‌سماڵه و له بڵاوكراوه‌كانی ده‌زگای سه‌رده‌مه، كۆی چیرۆكه‌كانی نووسه‌ره. چیرۆكه‌كانی دووتوێی ئه‌م كتێبه 143 لاپه‌ڕه‌ییه كورتن، كورتیله‌چیرۆكن، زیاتر له حه‌فتا كورتیله‌چیرۆكن، له‌وانه گولله، چیت له‌بیرماوه، دونیای هه‌ور، سێ جگه‌ره، گه‌رده‌لوول، قاوه‌خانه، شانۆیه‌كی سه‌یر، بلوور، خه‌ونی مێرووله‌كان، نامه‌كان، به‌حه‌یاتم چه‌تری سه‌وزم نه‌بوو، بڕگه‌ی پێنج، شه‌وێكی ره‌شتر له قه‌تران و... چه‌ندین كورتیله‌ی دیكه.
كورتیله‌چیرۆك له ئه‌ده‌بی گێڕانه‌وه‌دا ئه‌سته‌مترین شێوازی نووسینه، نووسه‌ر ده‌بێ له دووسه‌د تا دووسه‌د و په‌نجا وشه بابه‌ته‌كه‌ی خۆی بپێكێ، هه‌م وه‌كو رووداو و هه‌م له رووی ته‌كنیكه‌وه چیرۆكێكی هونه‌ری بنووسێ. له چیرۆكی درێژدا نووسه‌ر ده‌توانێ به ئاره‌زووی خۆی لاستیكه‌كه راكێشێ و گێڕانه‌وه به پێچ و په‌نادا ببات، ئه‌مما له‌م شێوازه له نووسیندا له مه‌ودایه‌كی كورتدا ده‌بێ چیرۆك بنووسێ. نووسه‌ری ئه‌م كتێبه له كورتیله‌ی « چیت له بیرماوه؟» زۆر كورت و پوختی چیرۆكێك ده‌گێڕێته‌وه، گفتوگۆی گومانلێكراوێك و دوو پۆلیس كه یه‌كێكیان تووڕه و ئه‌وی دیكه هێمن و له‌سه‌رخۆ ده‌یه‌وێت گومانلێكراوه دان به‌تاوانه‌كه‌یدا بنێت. كه‌سی تاوانباریان بردۆته شوێنێك كه پێیان وایه شوێنی كوشتنی كه‌سێكه كه له چیرۆكه‌كه‌دا نه ناوی دێت و نه‌باس ده‌كرێ. ته‌نها ئه‌و كه‌سه‌ی گیراوه بكوژی ئه‌وه. چیرۆكه‌كه‌ش چیرۆكی كه‌سی تاوانباره. له چیرۆكی درێژدا گێڕانه‌وه سه‌رده‌كێشێ بۆ باسی كوژراو و بكوژ. به‌ڵام لێره‌دا نووسه‌ر ته‌نها باس له بكوژ ده‌كات و له كۆتاییدا به فشاری پۆلیسه‌كان گومانلێكراوه‌كه ده‌ڵێ من ئه‌وم نه‌كوشتووه و هه‌ردووكمان حه‌زمان له سه‌میرا بووه و ئه‌و دیار نه‌ماوه، لێره‌دا گێڕانه‌وه په‌ل بۆ جێگایه‌كی دیكه‌ی چیرۆكی كه‌سی ون بوو ده‌كێشێت. ئه‌و كه‌سه نه‌كوژراوه و دیار نییه، پۆلیسه‌كانیش پێیان وایه كوژراوه و ئه‌و كه‌سه‌ی گرتوویانه بكوژه. كاره‌كته‌رێكی دیكه‌ش دێته ناوه‌وه، ئه‌ویش سه‌میرایه، كه له دێڕی كۆتایی چیرۆكه‌كه‌دا ناوی سه‌میرا دێت و گێڕانه‌وه له زه‌ینی خوێنه‌ردا درێژه پێده‌دا. به‌گشتی ئه‌م به‌رهه‌مه هه‌موو چیرۆكه‌كانی ئاوا كورتن و چیرۆك له كورتی رووداوه‌كه‌وه زه‌ینی خوێنه‌ر كێش ده‌كه‌ن. له چیرۆكی ژیانت چۆنه، به‌هه‌مان شێوه گێڕانه‌وه زۆر به‌كورتی و له گفتوگۆی ژنێكی مردوو و مێرده زیندووه‌كه‌ییه‌وه په‌ل بۆ كۆمه‌ڵێك بابه‌ت و رووداوه ده‌كێشێ كه خوێنه‌ره ده‌توانێ له زه‌ینی خۆیدا ئه‌و چیرۆك و به‌سه‌رهاتانه‌ی باسنه‌كراوه كۆبكاته‌وه و بیانبینێ. به‌گشتی ئه‌م جیهانی كورتیله‌یه ئه‌سته‌مه و قه‌ڵه‌می وریا و زیره‌كی ده‌وێت و چۆناوچۆن له‌و مه‌ودا كورته‌دا ئه‌و چیرۆكه درێژانه بگێڕیته‌وه.