تیشكۆ
بەم دواییە لە هەولێر پاڵەوانێتی لەشجوانی عیراق (ناوچەی باكوور) لە هەولێر رێكخراو پاڵەوانانی سلێمانی كۆنترۆڵی پاڵەوانێتییەكەیان كردو پلەی یەكەمییان بەدەستهێنا.
بێستوون خەیروڵڵا ی پاڵەوانی نێودەوڵەتیی لەشجوانی كوردستان و عیراق كە راهێنەری هەڵبژاردەكە بوو، بەستادیۆمی راگەیاند، 7 هەڵبژاردەی شارەكانی باكووری عیراق بەشدارییان لەم پاڵەوانێتییەدا كرد كە لە هەولێر لەنێوان رۆژانی 8 تا 10/6 رێكخرا و یەكێتیی لەشجوانی عیراق سەرپەرشتی دەكرد.
هەڵبژاردەی سلێمانیش لەلایەن لقی سلێمانی یەكێتییەكەوە سەرپەرشتی دەكرا، بە چەند پاڵەوانێكی لێهاتووی سنووری پارێزگای سلێمانی بەشدارییمان كردو توانیشمان لەنێو ئەو هەڵبژاردانەدا پلەی یەكەمی بگرین.
هەروەها بەستادیۆمی راگەیاند ئەنجامی كۆتایی پاڵەوانێتییەكەش بەمشێوەیە بووە:
1-سلێمانی (128 خاڵ).
2-هەولێر (105 خاڵ).
3-سەڵاحەدین (90 خاڵ).
4-دیالە (51 خاڵ).
5-موسڵ (46 خاڵ).
6-هەڵەبجە (41 خاڵ).
7- كەركوك (28 خاڵ).