دژەتیرۆر و هێزی هێرشبەری سەر بە پۆلیسی کەرکوک و لیوای مغاویری سەر بە ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، دوو تیرۆرستی داواکراو لە کەرکوک دەستگیر دەکەن.
هێزەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی دژەتیرۆر (CTG) بە هاوبەشی هەواڵگری و ئاسایشی کەرکوک و لیوای مغاویری سەر بە ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی کەرکوک، بەسەرپەرشتی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکوک و هێزى هێرشبەری پۆلیسی کەركوك ئۆپەراسیۆنێکیان کرد.
لە ئۆپەراسیۆنەکەدا توانرا دوو تیرۆریستی داواکراو بە مادەی 4ی تیرۆر لە دادگاکانی عیراق دەستگیر بکەن. تیرۆریستەکان بەرپرسی باڵای بەناو دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) بوون بەناوی (سەعد ئیسماعیل نەجم عەبدوڵڵا البیلاوی) و (عومەر ئیسماعیل نجم عەبدوڵڵا البیلاوی) و براکەشیان تیرۆرست (عەدنان ئیسماعیل نجم عەبدوڵڵا البیلاوی)ــن کە یەکێک بووە لە بەرپرسانی دەستەی جەنگی ویلایەتی عیراقی بەناو دەوڵەتی ئیسلامی کە لە هەریەکە لە ئەنبار و موسڵ بەشداری جەنگی کردووە و لەسەر دەستی هێزە عیراقییەکان کوژرا.