كاروانی یارییەكانی ناگاتس تا یاریی كۆتایی

11:28 - 2023-06-19
وەرزش
459 جار خوێندراوەتەوە

خولی باسكەی تیپە موحتەریفەكانی ئەمریكا (NBA)  بۆ وەرزی 2023 کۆتاییهات و لە یاریی کۆتایی ئەمساڵدا تیپی دینڤەر ناگاتس 4-1 لە تیپی مەیامی هیتس – ی بردەوەو نازناوی پاڵەوانی ئەمساڵی بردەوە.
لە رۆژی 1/6 – ەوە یارییە كۆتاییەكان دەستیانپێکرد، تا رۆژی 14/6/2023، بەردەوام بوون، سەرەنجام 5 یاریی لەکۆی 7 یارییەکانی کۆتایی کران و ناگاتس 4-1 سەرکەوتنی کۆتایی تۆمار کردوو بوو بەپاڵەوانی ئەمساڵی خولەکە .
سیستمی یاریی كۆتاییش هەر بە هەمان سیستمی یارییەكانی تری پلەی ئۆف بەڕێوە چوون، كام تیپ توانی 3+1 یاریی لە تیپی بەرامبەری بباتەوە، ئەوا دەبێتە پاڵەوانی ئەمساڵی (NBA).

یاریی كۆتایی ناوچەكان
یارییەکانی قۆناغی پلەی ئۆف دوو قۆناغ بوون،  هەردوو تیپی پاڵەوانی ناوچەکان یارییەکانیان لەم دوو قۆناغەدا بەمشێوەیە بوو؛

خۆر ئاوا
*دینڤەر ناگاتس 4×1 مینیسۆتا تیمپەر وڵڤس.
*دینڤەر ناگاتس 4×2 فینیکس سانس.
یاریی کۆتایی
*دینڤەر ناگاتس4×0لۆس ئەنجلس لەیکەرس.

خۆر هەڵات
*مەیامی هیت  4×1 میلۆکی باکس.
*مەیامی هیت 4×2 نیویۆرک نیکس.
یاریی کۆتایی
*مەیامی هیت 4×3 بۆستۆن سێڵتیکس.
پاش ئەوەی پاڵەوانانی هەردوو ناوچەکە دەرکەوتن (ناگاتس-مەیامی)،  دەستكرا بە یارییەكانی كۆتایی ئەمساڵی خولەکە، دەبوو 7 یاریی بکرانایە، کامیان 3+1 لەوی تری بردەوە، دەبووە پاڵەوانی ئەمساڵ.
سەرەنجام دینڤەر ناگاتس 4-1 لە مەیامی هیتسی بردەوە و بوو بە پاڵەوانی ئەمساڵ، ئەنجامی هەر پێنج یارییەکەش بەمشێوەیە بوون؛
*مەیامی هیت (93) × دینڤەر ناگاتس (104).
*مەیامی هیت (111) × دینڤەر ناگاتس (108).
*دینڤەر ناگاتس (109) × مەیامی هیت (94).
* دینڤەر ناگاتس (108) × مەیامی هیت (95).
* مەیامی هیت(94)×دینڤەر ناگاتس (89).
تا یاریی پێنجەم لەبەر ئەوەی بردنەوەكانی ناگاتس 3+1 ی تێپەڕاند، لەبەر ئەوە یارییەكانی شەشەم و حەوتەم نەكراو ناگاتس لەهۆڵی مەیامیدا نازناوی پاڵەوانی ئەمساڵی یەكلایی كردەوەو بووبە پاڵەوانی ئەمساڵی (NBA).

#ســتادیـۆم

بابەتە پەیوەندیدارەکان