وەرزی پیكێ لەگەڵ بارسێلۆنا كۆتایی هات

08:20 - 2022-05-08
وەرزش
351 جار خوێندراوەتەوە

جیرارد پیكێی ئەستێرەی هێڵی بەرگری یانەی بارسێلۆنا بەهۆی پێكانەوە تا كۆتایی وەرز بەشداری یارییەكانی یانەكە ناكاتەوە.
یانەی بارسێلۆنا بڵاویكردۆتەوە پیكێ بەهۆی پێكانەوە بۆ ماوەیەك لە یارییەكانی یانەكە دادەبڕێت، بەڵام ئاماژەی بەوادەی دووركەوتنەوەی ئەو یاریزانە نەداوە.
چاڤی هێرناندێزی راهێنەری یانەكەش چەند جارێك ئاماژەی بەوە داوە پیكێ ماوەیەكی زۆرە پێكانی هەیە و بە ئازارەوە لەبەر تیپەكە یاری دەكات.
دواجاریش یاری بەرامبەر مایۆركا بەهۆی پێكانەوە یاریگای جێهێشت و پشكنینەكانیش دەریان خستوە پێكانەكەی ماسولكەكانی رانی خراپتر بووەو بەهۆیەوە ماوەیەك دادەبڕێت.
بەپێی سەرچاوەكانیش وەرزی پیكێ لەگەڵ یانەكەی كۆتایی هاتووە بەتایبەت كە كەمتر لە 3 هەفتە ماوە یارییەكان كۆتایی بێت.
پیكێ ئەم وەرزە لەژێر سەرپەرشتی چاڤی بە ئاستی بەرز دەركەوتوە بەڵام بەهۆی پیكانەوە 8 یاری دابڕاوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان