قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران لە سلێمانی بەشداریکرد لە رێوڕەسمی کردنەوەی فێستیڤالی بیت 23 بۆ تەکنەلۆژیا و ژینگەی سەوز کە ماوی پێنج رۆژ بەردەوام دەبێت.
فێستیڤاڵی بیت 23 بە دروشمی " داهاتوو بۆ تەکنەلۆژیا و ژینگەی سەوزە" چەندین چالاکی جۆراوجۆر لە خۆدەگرێت و هەریەکە لە GIZی ئەڵمانی و کۆمپانیای بۆتان و نووسینگەی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم سپۆنسەری فێستیڤاڵەکەن.
لە فێستیڤاڵەکەدا چەند وۆرک شۆپ و پانێڵی تایبەت بە داهاتووی تەکنەلۆژیا و ژینگەی سەوز لە کوردستان بەڕێوەدەچێت، گەنجانی بەشداربوو لە پێشانگایەکدا زیاتر لە 20 جۆر بزنسی نوێ نمایش دەکەن.
شوێنی ڤێستیڤاڵەکە کارگەی کەلتوری سلێمانییە و هاووڵاتییان دەتوانن بۆ ماوەی پێنج رۆژ سەردانی بکەن.