تا ئێستا لیمۆت بە هەڵە هەڵگرتووە، لەمەودوا تاکتیکێکی نوێ بەکاربهێنە

06:49 - 2023-06-21
هەمەرەنگ
440 جار خوێندراوەتەوە



ماڵپەڕی brightly.eco زانیارییەکی نوێ لەسەر شێوازی هەڵگرتنی لیمۆ بڵاودەکاتەوە و ئاماژە بەوە دەکات کە باشترە لە ناو ئاودا هەڵیبگریت.

ماڵپەڕەکە تاقیکردنەوەی کردووە لەسەر هەڵگرتنی لیمۆ لەناو ئاودا و لیمۆکەیان خستۆتە ناو دەفرێکی شوشەوە و لە ناوەوە بە ئاو دایان پۆشیوە، دواتریش خستویانەتە نێو ساردکەرەوەوە و پاش مانگێک دەریان هێناوە، بەڵام لیمۆکان هەر بە تازەیی ماونەتەوە.

هەر بۆیە گەر ویستت لیمۆ زوو تێک نەچێت و بۆ ماوەی زۆر بمێنێتەوە، ئەوا لەناو ئاودا هەڵگیبگرە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان